Accessibility links

ئەمەریکا کاروباری ڤیزا بۆ هاتنە ناو وڵاتەکە ڕادەگرێت


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت بۆ ڕێگەکرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاروباری پێدانی ڤیزە لە گشت باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکانی ئەمریکادا لە سەرانسەری جیهان ڕادەگرێت. هەرەوها زانیاری زیاتر لەسەر ئەم مەسەلەیە لەسەر ماڵپەری ئەلکترۆنی باڵیۆزخانەکان بڵاودەکرێتەوە.

بەڵام دەشڵێت وەزارەتی دەرەوە بەردەوام دەبێت لە هەڵسەنگاندنی داواکاری تایبەت بۆ پێویستی گەشتکرن و خزمەتگوزارییەکانی بۆ هاوڵاتیانی ئەمەریکایی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەر لە دوو ڕۆژ باسی لەوە کردبوو کاروباری خزمەتگوزاری لە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانیدا کەم دەکاتەوە.

وەزارەتەکە ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە باری نائاساییان هەیە و ئەوانەی وادەی چاوپێکەوتنیان بۆ ڤیزای ئەمەریکا بۆ دانرابوو، سەردانی ماڵپەری فەرمی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە وڵاتەکانیان بکەن تا دووبارە وادەیەکی تریان بۆ دابنرێت.

ئەمەریکا لەوەتای مانگی 3وە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا بڵاوبۆتەوە، ڕێوشۆینی توندی هاتنە ناو وڵاتەکەی گرتۆتەبەر.

XS
SM
MD
LG