Accessibility links

سەرۆک ترامپ لەوانەیە باری نائاسایی لە سەرانسەری ئەمریکادا ڕابگەیەنێت


سەرۆک ترامپ بڕیارەلە وتارێکیدا بۆ سەرانسەری وڵات، لەپاش چەند کاتژمێرێک باری نائاسایی لە ئەمریکادا ڕابگەیەنێت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکانی نزیک لە کۆشکی سپی، ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە بە مەبەستی دەست ئاوەڵاکردنی سەرۆک ترامپە بۆ کۆمەک کردنی ستانەکان و هەورەهاش ناوچەکانی ناو ئەمریکا لەم سەروەختەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەو ڕاگەیاندنەی باری نائاساییە لە ئەمریکادا لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەونیدا دەبێت، کاتژمێر 3 ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی واشنتۆنی پایتەخت.

سەرۆک ترامپ لەژێر فشارێکی زۆری فەرمانڕەواکانی ستانەکان و شارەوانەکانی ناوچەکانی ئەمریکادایە تا هەنگاوەکانی حکومەتی فێدراڵی زیاتر و خێراتر بکات بۆ هەرهیچ نەبێت سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکادا.
ڕاگەیاندنی باری نائاسایی، بە مەبەستی ڕیگەپێدانی حکومەتی فێدراڵییە تا سەرچاوەی زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاربهێنێت.

ئەم هەنگاوەش وەرچەرخانێکی گرنگە لە دیدی سەرۆک ترامپدا، کە بەردەوام ڤایرۆسی کۆرۆنای بە ڤایرۆسێکی ئاسایی ئەنفلۆنزا بەراورد دەکرد و جەختیشی دەکردەوە لەوەی بەڕێوبەرایەتییەکەی توانیویەتی کۆنترۆڵی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە بکات.

XS
SM
MD
LG