Accessibility links

پێشبڕکێی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی لە نێوان بایدن و ساندەرز گەرموگوڕتر دەبێت


جۆ بایدن لە بەلایەنی کەم 8 لەو 14 ویلایەتانەی کە ڕۆژی سێشەممە ( ناسراو بە سێ شەممەی مەزن) هەڵبژاردنی بەرایی دیموکراتەکانی تیادا ئەنجام درابوو، سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.

بایدن نەک تەنها لە ویلایەتەکانی باشوری ئەمەریکا سەرکەوتنی بەدەستهێنا کە وەکو چاوەڕاون دەکرا، بەڵکو توانی لە ویلایەتەکانی مەسەچوسێتس، میناسۆتا و تێکساسیش سەربکەوێت.

بێرنی ساندەرز لە 3 ویلایەتدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ئەنجامە بەراییەکانی کالیفۆرنیاش نیشان دەدات بە جیاوازییەکی زۆر لە پێشە.

ڕۆژی چوارشەممە ڕۆژێک پاش هەڵبژاردنە بەراییەکانی دیموکاتەکان لە 14 ویلایەت ملیاردێر مایک بلومبێرگ دەستی لە هەڵمەتەکانی پێشبڕکێکردن بۆ بوون بە کاندیدی سەرەکی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی 2020 کشاندەوە و گوتی پشتیوانی لە جۆ بایدن دەکات. بلومبەرگ زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلار پارەی خۆی بۆ لە هەڵمەتەکاندا خەرج کرد. هاوکات ئێمی کلۆباشار و پیت بووتیجج پاش ئەوی ڕۆژی دووشەممە دەستیان لە هەڵمەتەکان کشاندەوە هەردووکیان پشتیوانی خۆیان بۆ جۆ بایدن ڕاگەیاند.

لە ئێستادا بۆی هەیە بێرنی ساندەرز و جۆ بایدن بکەونە پیشبڕکێیەکی توند لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بۆ ئەوی ڕوون بێتەوە ئاخۆ کامیان دەتوانن ببنە کاندیدی سەرەکی پارتی دیموکرات و لە هەڵبژاردنەکانی مانگی 11 دا ڕووبەڕووی سەرۆک ترامپی کۆماری ببێتەوە.

بۆ بردنەوە و بوون بە بەربژاری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا، پێویستە براوە دەنگی 1991 نۆێنەری ویلایەتەکان بەدەستبهێنێت. هەر ویلایەتەو بە پێی ئاماری دانیشتوانی نوێنەری بۆ دیاری کراوە بۆ نمونە ئەو ولایەتانەی کە ڕۆژی سێشەممە دەنگدان تیایاندا ئەنجام درا دەنگی ژمارەی نوێنەرەکانیان بەم شێوەیەیە:

کالیفورنیا 415

تێکساس 228

کارۆلاینای باکور 110

ڤێرجینیا 99

ماساچوسێتس 91

مینیسۆتا 75

کۆلۆرادۆ 67

تێنسی 64

ئەلەباما 52

ئۆکڵاهۆما 37

ئەرکەنسا 31

یوتا 29

مەین 24

ڤێرمۆنت 16

XS
SM
MD
LG