Accessibility links

یەکەم کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا گیان لەدەستدەدات

کاربەدەستانی تەندروستی ولایەتی واشنتن لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕادەگەیەنن یەکەم کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا گیانی لەدەستدا.

کاربەدەستانی تەندروستی ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیکی کورتدا مردنی ئەو ئەو کەسەیان ڕاگەیاند بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتریان لەبارەیەوە نەوتووە.

کاربەدەستان لە ئەمەریکا نیگەرانی زیاتریان لەسەر تەشەنەکردنی ئەو ڤایرۆسە خستۆتەڕوو پاش ئەوەی سێ حاڵەتی نوێ لە وڵاتەکەدا پشتڕاست کراونەتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG