لە دووا ڕۆژی سەردانەکەی دانۆڵد ترامپ بۆ هندستان ڕۆژی سێشەممە پاش کۆبونەوەی نێوان سەرۆک ترامپ و سەرۆک وەزیری هەندستان نارێندرا مۆدی، ئەوان ڕایانگەیاند وڵاتەکانیان کار لەسەر ڕێککەوتنێکی گەوەری بازرگانی دەکەن.
سەرۆک ترامپ گوتی " تیمەکانمان پێشکەوتنێکی بەرچاویان کردووە لەسەر ڕێککەوتنێکی بازرگانی گشتگیر، و من گەشبینم دەتوانین ڕێککەوتنێک مۆر بکەین کە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا بێت."
ئەو تەواوبوونی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ هندستان ڕاگەیاند کە بە بڕی 3 ملیار دۆلار هەلیکۆپتەر و کەرەستەی لەشکری لە ئەمەریکا بکرێت و هەردوو وڵات هاوکارییەکانیان بۆ هەوڵەکانی دژە تیرۆر، ئاسایشی کۆمپیوتەری و ئاسایشی دەریایی فراوانتر دەکەن.
ترامپ ڕایگەیاند پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هندستان " بە ڕاستی لە هەمو کات بەهێزتر" دەبێت.
مۆدیش هەمان قسەی کرد و گوتی ترامپ بە شێوەیەکی بەرچاو بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتی فراوانتر کردووەو پەیوەندییەکانی گەیاندۆتە ئاستێکی باڵا.
بەر لە کۆبونەوەکەی نێوان ترامپ و مودی، کاربەدەستانی هندستان یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لەسەر نەخۆشییە دەرونییەکان و سەلامەتی کەرەستەی تەندروستی و هەروەها هاوکاری لەسەر نەوت ڕاگەیاند.
پێشتریش سەرۆک وەزیر مۆدی و سەرۆک ڕام نات کۆڤیند لە ڕێوڕەسمێکدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازیان لە هاتنەکەی ترامپ و میلانیای هاوسەری کرد.