بێرنی ساندەرسی کاندیدی دیموکرات بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە شەوی شەممەدا سەرکەوتنێکی بەرچاوی لە هەڵبژاردنەکانی بەرایی ولایەتی نیڤادا بەدەست هێنا.
سەرکەوتنی ساندەرس بەدەستکەوتێکی گەورە لەقەڵەم دەدرێت لە پێشبرکێ سەرۆکایەتێدا و شیانی هەیە ڕێگەی بۆ خۆشبکات ببێتە بەربژاری سەرەکی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ساڵی 2020 دا.
هەروەها نیشانی دەدات ساندەرس توانیوێتی هاوپەیمانی خۆی بۆ بەدەر لە دەنگدەرە چەپڕەوەکان فراوانتربکات، و قسەی هێندی نەرم ڕەوەکان بەدرو بخاتەوە کە گوتوبیان ناتوانێت ببێتە پردێك لە نێوان پێشکەوتووخوازان و نەرم ڕەوان.
ساندەرسی تەمەن 78 ساڵ سیناتۆری ولایەتی ڤیرمۆنت لەسەدا 46 ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی بەرایی لە نیڤادا بەدەستهێنا و جۆ بادیدن تەنها لەسەدا 19 دەنگەکانی بردەوە.
جێ باسە هەڵبژاردنە داخراوەکەی نیڤادا سێهەم دەنگدانی بەرایی دیموکراتەکانە بۆ دیاری کردنی کاندیدی سەرەکی پارتی دیموکرات. هەروەها هەڵبژاردنی بەرایی لە ولایەتەکانی ئایەوا نێوەندی ئەمەریکا و نیوهامشێری باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە ئەنجام دراوە.
بە پێچەوانەی ئایەوا و نیوهامشێر کە زۆرینەی دەنگدەران سپی پێستن، نیڤادا زیاتر ولایەتێکی تێکەڵاوە کە نزیکەی نیوەی دانیشتوانەکەی سپی پێستن و نزیکەی ٪30 ی ئیسپانین و ٪10 ئەمەریکایی ڕەش پێست و ٪10یش ئاسایی.