تیمی یاسایی سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕۆژی شەممە دەستیان کرد بە پرۆسەی بەرگری کردن لە سەرۆک ترامپ لە دادگاییەکەی سیناتی ئەمەریکادا پاش سێ ڕۆژی دیموکراتەکان کە دۆسێکانی خۆیان خستە ڕوو بە مەبەستی بە مەبەستی قەناعەت پێکردنی سیناتۆرە کۆمارییەکان لەکارخستنی سەرۆک ترامپ.
تیمە یاساییەکەی سەرۆک ترامپ سورە لەسەر ئەوەی سەرۆک هیچ کارێکی هەڵەی نەکردووە کاتێک داوای لە سەرۆکی ئۆکرانیا کردووە لێکۆلینەوە لەسەر جۆ بایدنی بەرهەڵستی سیاسی و هەنتەر بایدنی کوڕی بکات.
دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆتیی ساڵی ڕابوردوو ترامپیان بە بە دوو بەند ئیمپیچکرد. بەندی یەکەمیان خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ داواکردن لە سەرۆکێکی بیانی کە لێکۆڵینەوە لەسەر بەرهەڵستێکی سیاسی ئەو بکات و بەندی دووهەمیش ئاستەنگ دروست کردن بوو لەبەردەم کۆنگرێس بۆ ئاشکرا کردنی ڕاستییەکان.