Accessibility links

ستیڤن منوچن: ڕێککەوتنی بازرگانی ئەمەریکا و چین ئابوری جیهان بەهێز دەکات


وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند قۆناغی یەکی ڕێککەوتنی بازرگانی نێوان ئەمەریکا و چین زۆر باش بوو بۆ گەشەسەندنی ئابوری جیهان و گوتیشی دەشێت قۆناغی دووهەم دەشێ پاش چەند هەنگاوێک دەستپێبکات.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و چین ڕۆژی هەینی شەڕی بازگانییان سارد کردەوە کاتێک " قۆناغی یەکی" ڕێککەوتنیان بۆ کەم کردنەوەی هەنێک لە باجی گومرگی ئەمەریکا لە بەرامبەر ئەوەی کە کاربەدەستانی ئەمەریکادەڵێن هەنگاوێکی گەورەدەبێت بۆ کڕینی کەلوپەلی جوتیاری و کاڵای تری ئەمەریکا لەلایەن چینەوە.

منوچن گوتی وردەکاری ڕێککەوتنە نوێیەکەو هەنگاوەکانی قۆناغی یەکەم درەنگانێکی ڕۆژی شەممە یان یەکشەممە بڵاو دەکرێتەوە پاش ئەوەی هەردوولا پێداچوونەوە بەسەر چۆنێتی داڕشتنەکەدا بکەن.

منوچین لە میانەی کۆنفرانسی دۆحا لە قەتەر گوتی " چاوەڕوان دەکەین ئەم ڕێککەوتنە لە مانگی 1 بە تەواوەتی جێگیر بێت. پاش ئەوەش دەست بە ' قۆناغی دووهەم' دەکەین. لە هەموشی گرنگتر ئەوەیە بتوانین ' قۆناغی یەک' بە تەواوەتی جێبەجێ بکەین."

XS
SM
MD
LG