Accessibility links

دیموکراتەکان بەندەکانی ئیمپیچکردن دژی سەرۆک ئاشکرا دەکەن


دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دوو بەندی ئیمپیچکردن ( هەوڵی بە فەرمی تاوانبارکردن) یان دژ بە سەرۆک ترامپ لە ڕۆژی سێشەممە ئاشکرا کرد و تیایدا تۆمەتباری دەکەن بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی بۆ دەستکەوتی سیاسی خۆی و ئاستەنگ خستنە بەردەم کۆنگرێس بۆ لێکۆڵینەوەکان.

لە ماوەی 243 ساڵی مێژووی ئەمەریکادا تەنها 4 رەم جارە بە فەرمی لە ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکێک تاوانبار بکرێت هەرچەندە بڕاو ناکرێت بتوانرێت ترامپ لەسەر کار لابدرێت.

سەرۆکی کۆمیتەی دادوەری ئەنجومەنی نوێنەران جیرۆلد نادلەر، کە گوتی داڕشتی ئیمپیچکردنەکە لەسەر بنەمای ئەوەیە کە ترامپ " خۆی لە سەری یاسا" دادەنێت. نادلەر گوتیشی گوایە ترامپ مەترسی خستۆتە سەر ئاسایشی نیشتمانی و متمانەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 بە ڕاگرتنی هاوکاری لەشکری سەرەکی بۆ ئۆکرانیا.

نادلەر گوتی " ئەو بەبەردەوامی خۆی دەخاتە پێش وڵات."

هەر پاش بڵاوبوونەوەی ئەم هەنگاوەش سەرۆک ترمپ لە تویتێکدا نوسی " نادلەر ئێستا گوتی ' من فشارم بردووە بۆ ئۆکرانیا تا لە دەستبخاتە نێو هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020' ئەمە گاڵتەجارییە، و خۆی دەزانێت ئەمە ڕاست نییە. هەردوو سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا چەند جارێک گوتویانەتەوە هیچ فشارێک نەخراوەتە سەریان. نادلەرو دیموکراتەکانیش باش ئەمە دەزانن بەڵام دانیپیانانێن."

XS
SM
MD
LG