Accessibility links

ئەمەریکا ستایشی مەکسیک و وڵاتانی ئەمەریکای ناوەڕاست دەکات بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی پەنابەرانی سەر سنوور


بەڕێوەبەرایەتی ترامپ ڕۆژی دووشەممە ستایشی مەکسیک و وڵاتانی تری ئەمەریکای ناوەڕاستی کرد بۆ هاوکاری کردن لە کەمکردنەوەی دەستگیرکردنی نزیکەی 60٪ ی خەڵکی لەسەر سنوری ئەمەیرکا بە بەراورد لەگەڵ سەرەتای ئەم ساڵ، بەڵام ڕەخنەشی لە دادوەرێک گرت بۆ فەرمانی دژ بە ڕێبازێکی توندی دژە پەنابەر.

لە کاتێکدا ڕێبازی دژە کۆچبەری سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەبێتەوە بە خاڵێکی سەرەکی بۆ هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی لە ساڵی 2020، مارک مۆرگان بەرپرسی پاراستنی گومرگ و سنووری ئەمەریکا بە وەکالەت، ڕایگەیاند لە مانگی هەشتدا 64 هەزار کەس لە سنوری باشوری ڕۆژئاوای ئەمەریکا دەستگیر کراون یان گەڕاونەتەوە. ئەمەش بە ڕێژەی لە 22٪ بەبەراورد لەگەڵ مانگی 7 و بە ڕێژەی 56 ٪ بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێنج کەم بۆتەوە.

هەرچەندە ئەو ڕێژەیە هێشتا زۆرترین بوو بە بەراورد لەگەڵ مانگی هەشتی هەر ساڵێکی یەک دەیەی ڕابوردوو، لە کاتێکدا هاتنی پەنابەرانی ئەمەریکای ناوەڕاست گەیشتۆتە بەرزترین ئاست و زۆربەشیان لە وڵاتە هەژارەکانەوە دێن کە زۆرترین ڕێژەی کوشتنیان تێدایە.

ئەو پەنابەرانەی کە لە 10 ساڵی ڕابوردوودا ڕوویان دەکردە سنووری ئەمەریکا زۆربەیان مەکسیکی بوون. بەڵام لە ئەم چەند ساڵەی دواییدا زۆربەی خەڵکی وڵاتانی ناوەڕاستی ئەمەریکان زۆربەیان ئەو وڵاتانەی کە پێیان دەڵێن سێگۆشەی باکوور وەکو گواتیمالا، هۆندوراس و ئێل سێلڤادۆر.

بەڕێوەبەرایەتی ترامپ فشارێکی زۆری کردۆتە سەر ئەو وڵاتانە بۆ ئەوەی ڕێگە بگرن لە هاووڵاتیانیان ڕوو لە سنوورەکانی ئەمەریکا بکەن و هەڕەشەی دانانی باجی گومرگیشی خستۆتە سەر مەکسیک ئەگەر هاوکاری نەکات.

XS
SM
MD
LG