Accessibility links

ئاماری تەقەکردنی هەڕەمەکی لە ئەمەریکا لە ماوەی ساڵدا


تەنها حەوت مانگ لە ساڵی 2019 ڕۆشتووە، بەڵام نزیکەی بە ئەندازەی تەواوی ساڵی 2018 تەقەکردنی هەڕەمەکی و کوشتنی بە کۆمەڵ لەم ساڵدا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕوویداوە.

پاش تەقەکردنەکانی تێکساس و ئۆهایۆ لە هەفتەی ڕابوردوو ژمارەی تەقەکردنی هەڕەمەکی ئەم ساڵ هەتا ئێستا گەیشتە 23 هێرش و 131 کەس کوژراون. بە پێی ئامارەکانی کە لەلایەن ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد، زانکۆی باکوری ڕۆژهەڵات و USA today تۆمار کراوە لە تەواوی ساڵی 2018 بیستوپێنج هێرشی کوشتنی بە کۆمەڵ ڕوویدا و 140 کەس کوژران.

تەقەکردنە هەڕەمەکییەکانی هەفتەی ڕابوردووی شاری ئێل پاسۆ لە تێکساس و دەیتۆن لە ئۆهایۆش زۆر نزیک بوون لەوانەی کە پێشتر ڕوویان داوە، بۆ نمونە لەوەی دەیتۆن هێرشبەرەکە ئەندامێکی خێزانەکەی خۆیشی لە تەقەکردنی هەڕەمەکی بەناو خەڵکیدا کوشت، تەمەنی گەنجی ئەنجامدەرەکان و مەبەستی هێرشبەرەکە بۆ خۆکوشتی یان کوشتنی لەلایەن پۆلیسەوە.

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابوردوودا تەقەکردنی هەڕەمەکی و کوشتنی بە کۆمەڵ لە ئەمەریکا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە. لە ساڵی 2017 ، 255 کەس بەهۆی تەقکەردنی هەڕەمەکی بە ناو خەڵکیدا کوژران کە زۆرترینیان لە لاس ڤێگاس بوو.

زۆربەی ئەو هێرشانەش پەیوەندی بە توندوتیژی ناوخۆییەوە هەیە لە ساڵێ 2006 وە هەتا ئێستا 74 هێرشی لەو جۆرە ئەنجام دراوە کە هەشت لەوانە ئەندامانی خێزانی بکوژەکەی تێدا کوژراوە. زۆربەی هێرشەبەرەکانیش پیاوی گەنج و لە نیوەی زیاتریان سپی پێست بوون.

زیاتر لە نیوەی هێرشبەرەکان لە شوێنی ڕووداوەکان خۆیان کوشتووە یان لەلایەن پۆلیسەوە کوژراون.

XS
SM
MD
LG