Accessibility links

لە پاش هێرشەکان بۆ سەر دوو مزگەوت لە نیوزیلاند، هاووڵاتیان چەکەکانیان ڕادەستی حکومەت دەکەنەوە


ڕۆژی شەممە لە وڵاتی نیوزیلاند یەکەم مەڕاسیمی کۆکردنەوەی چەکی کوشندە لە شاری کرستچێرچ دەستیپێکرد وەکو وەڵامی حکومەت بۆ هێرشە کوشندەکەی دوو مزگەوتی شارەکە لە مانگی 3 دا.

کڕینی چەکی قورسی هاوشێوەی ئەوانەی لەو هێرشەدا بەکارهاتبوون کە 51 کەسی تێدا کوژرا لە نیوزیلاند قەدەغە کرا.

لە شاری کرایسچەرچ ڕیزبەسترابوو لە کاتێکدا خاوەن چەکەکان چاوەڕوانیان دەکرد چەکەکانیان ڕادەست بکەنەوە کە لە ئێستادا نا یاسایین.

ئەمە یەکەم بۆنە بوو بۆ کڕینەوەی ئەو چەکانەو زیاتر لە 250 چەک تیایدا ڕادەست کرایەوە. پۆلیس چاوەڕوان دەکات دەیان هەزار چەک لە سەرانسەری وڵاتەکە ڕادەست بکرێنەوە.

هەر پاش ئەو هێرشەی کە لە دوو مزگەوتی موسوڵماناندا ڕوویاندا و بوون بەهۆی کوژرانی 51 کەس کلاشینکۆف لە نیوزیلاند قەدەغە کرا. حکومەت دەڵێت بە پێی ئەم یاسایە چەکە مەترسیدارەکان لە ناو کۆمەڵگادا ناهێڵرێت.

XS
SM
MD
LG