Accessibility links

سەربازێکی ئەمەریکایی لە ئەفغانستان دەکوژرێت


هێزی ناتۆ لە ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا ڕادەگەیەنێت سەربازێکی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە لە ئەفغانستان کوژرا.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی زیاتر بڵاو نەکراوەتەوە و ناوی سەربازەکەش ڕانەگەیەندراوە.

لە ساڵی 2019دا ئەمە حەوتهەمین سەربازی ئەمەریکاییە لە ئەفغانستان بکوژرێت.

نزیکەی 20 هەزار هێزی ناتۆ کە زۆربەیان ئەمەریکایین لە ئەفغانستاندان وەکو بەشێک لە ئەرکی هاوکاری، مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژکردنی هێزەکانی ئەفغانستان. ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆریش ئەنجام دەدەن دژ بە گروپە چەکدارە توندڕەوەکان.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی دوو ڕایگەیاند نزیکەی 3 هەزار و 804 کەسی سڤیل لە ماوەی ساڵی ڕابوردوو لە ئەفغانستان کوژراون بەهۆی زیادبوونی هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی بەڕێبەرایەتی ئەمەریکا و هێرشی خۆکوژی لەلایەن تیرۆرستانەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترەپ هەوڵ دەدات ڕێککەوتنێکی سیاسی لەگەڵ تالیباندا ئەنجام بدات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی 18 ساڵەی ئەفغانستان. هەرچەندە تالیبان داوا دەکات هێزە بیانییەکان بە تەواوەتی لە ئەفغانستان بکشێنەوە بەر لەوەی ڕێککەوتنێکی فەرمی ئاشتی مۆر بکات.

XS
SM
MD
LG