Accessibility links

ڕۆژی سەربەخۆیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا


ئەمڕۆ ڕۆژی سەربەخۆییە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. لەم ڕۆژەدا خێزانە ئەمەریکاییەکان لە دەوری یەک کۆدەبنەوەو ئاهەنگی تایبەت دەگێڕن و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن لەوانە نومایشتی یارییە ئاگرینەکان. سەرۆک ترامپیش وتارێک پێشکەش دەکات.

فیستیڤاڵی 4 ی مانگی 7 یادی ڕاگەیاندنی سەربەخۆی ئەمەریکایە لە بەریتانیا لە ساڵی 1776. لە واشنتنی پایتەختی وڵات سەدان هەزار کەس کۆدەبنەوە بۆ بینینی نومایشتی یارییە ئاگرینەکان.

لەمساڵدا ترامپ ڕێوڕەسمێکی بەناوی "ڕێزلێنان لە ئەمەریکا" ڕاگەیاند بۆ نیشاندانی هێزی لەشکری ئەمەریکا و پێشکەشکردنی وتارەکەی لەسەر پیلیکانەکانی یادگارگاکەی لینکن.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی چوارشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند " ئەمە نومایشتێکی بێوێنە دەبێت!"

وەزارەتی بەرگری پشتڕاستی کردەوە کە وەزیری بەرگری بە وەکالەت مارک ئەسپەر و ئەفسەری باڵاکانی لەشکری ئەمەریکا سەرۆکی ستونە هاوبەشە لەشکرییەکان جۆسف دەنفۆرد دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکیان بۆ فیستیڤاڵەکانی ڕۆژی پێنجشەممە پەسەند کردووە.

چەند ئەفسەرێکی پلەبەرزی تری بەرگری لە ناویاندا جێگری وەزیری بەرگری بە وەکالەت، بەرپرسی هێزی دەریایی، بەرپرسی هێزی ئاسمانی بە وەکالەت بەشداری ئەم ڕێوڕەسمە دەکەن.

جگە لەمە وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند کۆشکی سپی 5 هەزار بلیتی تری ناردووە بۆ کەسایەتییەکانی تری لەشکری ئەمەریکا و خێزانەکانیان.

وەکو بارێکی باو سەرۆکی ئەمەریکا لە ڕۆژی سەربەخۆییدا زۆر دەرناکەوێت و ڕەخنەگرانی ترامپ نیگەرانیان دەربڕیوە لەسەر ئەوی کە ئەم بۆنە نیشتمانییە وەکو کۆبونەوەی جەماوەری هەڵمەتی هەڵبژاردن لێدەکات لە کاتێکدا خۆی بۆ هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ئامادە دەکات.

کۆشکی سپی دەڵێت ترامپ دوور دەبێتە لە سیاسەتەوە و بە تەواوەتی کۆبونەوەیەکی نیشتمانی دەبێت.

XS
SM
MD
LG