Accessibility links

مەکسیک دەڵێت وتووێژ لەگەڵ ئەمەریکادا دەکات لەسەر هەڕەشەی دانانی گومرگ


وەزیری درەوەی مەکسیک دەڵێت دەستیکردووە بە وتووێژکردن لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمەریکا پاش ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگی کرد لەسەر بەر بەرهەمە مەکسیکییەکان بەهۆی هاتنی پەنابەرانی نایاسایی لە سنوری مەکیسکەوە بۆ ناو ئەمەریکا.

مارسێلۆ ئیبرارد ڕۆژی هەینی لە تویتێکدا گوتی لەگەڵ وەزیری دەروەی ئەمەریکا مایک پەمپەیۆ بە تەلەفۆن قسەی کردووە و بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە پێکەوە لە واشنتن دانیشن.

ئیبرارد گوتی " ئەو کۆبونەوەیەی کە کێشەی ئەمەریکا لەگەڵ وڵاتەکەمان چارەسەر دەکات لە ڕۆژی چوارشەممە لە واشنتۆن بەڕێوە دەچێت، ئێمە سورین لەسەر بەرگری کردن لە کەرامەتی مەکسیکۆ."

سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی سەرۆکی مەکسیک وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمەریکای لەسەر دانانی باجی گومرگ بە هۆشیارییەوە دایەوە و داوای وتووێژی کرد لەسەر ئەو پرسە.

سەرۆکی مەکسیک ئاندرێس مانوێڵ لۆپێز ئۆبرادۆر گوتی " من دەمەوێت ئەوە دووپات بکەمەوە ئێمە ناکەوێنە ژێر باری هیچ هەڕەشەیەک، بەڵام ئێمە وردبین دەبین و ئێمە ڕێز لە دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەگرین."

بەیاننامەکەی ڕۆژی هەینی سەرۆکی مەکسیک دوای ناردنی ناەیکی دوو لاپەڕەیی بوو بۆ ترامپ کە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو کرایەوە و هەر بەهەمان شێوە نوسرابوو.

XS
SM
MD
LG