Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا بە تۆڵەسەندنەوە هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات لە پەیوەندی بە گەماروەکانەوە لەسەر کوبا


John Bolton

یەکێتیی ئەوروپا بە تۆڵەسەندنەوە لە وڵاتە یەکگرتووەکان هەڕەشە دەکات ئەگەر بێت و سەرۆک دانڵد ترامپ لەسەر سەرمایەگوزاریەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆبا گەمارو دابنێ.

بە پێی نامەیەک کە بە دەستی ئاژانسی فرانس پریس گەیشتووە فیدیریکا موغەرینی سەرۆکی رێبازی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وە کمسیۆنەری بازرگانی سیسیلیا مالمسترۆم هۆشداریەکەیان لە نامەیەکدا لە 10 ئاپریل رەوانە وەزیری دەروەی وڵاتە یەکگرتووەکان ماێک پۆمپیۆکردووە.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی جان بۆڵتن وا چاوەروان دەکرێ ئەمرۆ چوارشەممە بە فەرمی گۆڕانێک لە رێبازی ئەمەریکادا رابگەینێ کە رێگا خۆش دەکات بۆ سکاڵای دادگایی سەبارەت بەو شتانەی لە لایەن کوباوە دەستی بەسەردا گیراوە.

کاربەدەستێکی وڵاتە یەکگرتووەکان دەلێت بریار وایە بۆڵتن بڕگەی سێ لە بریاری هێلمز – بیرتن رابگەینێ.

لە رێگای کۆتایی هێنان بە لێبۆردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ یەکجار لە بریاری هێلمز – بیرتن ساڵی 1996 بریارەکە بە کوباییەکان رێگا دەدات لە سکاڵا تۆمارکردن دژ بە هەردوو کومپانیا تاێبەتەکان و هەر وەها حکومەتی کوبا بۆ قازانج ورگرتن لەو شتانەی نیشتمانی کران پاش شورشی کومۆنیستی ساڵی 1959 فیدێل کاسترو.

XS
SM
MD
LG