Accessibility links

شارەزایان: ڤایرۆسی ئیبۆلا نابێتە هەڕەشە بۆ سەر جیهان


شارەزایانی کە لە کۆبونەوەیەکی بەپەلەی ڕێکخرای تەندروستی جیهایدان کۆکن لەسەر ئەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لە ڕۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ نابێتە هۆی نیگەرانی باری نائاسایی تەندروتی گشتی جیهانی.

شارەزایان دەڵێن نەخۆشی ئیبۆلا مەترسی لەسەر جیهان دروست ناکات لە کاتێکدا ئەو ڤایرۆسە کوشندەیە هیچ سنورێکی جیهانی نەبەزاندووە. بەڵام هۆشداری ئەوەش دەدەن ئێستا کاتی ئەوە نییە پاشەکشێ بکەن لە کاتێکدا نەخۆشییەکە هەتا دێت زیاتر بڵاو دەبێتەوە. ئەوان دەڵێن هەوڵەکان بۆ بنبڕکردنی ڤایرۆسەکە دەبێت دوو هێند بکرێت.

ئەم مەزەندەکردنە دوابەدوای ئەو هۆشدارییە بوو کە لە ڕۆژی هەینی لەلایەن کاربەدەستێکی باڵای خاچی سوورەوە درا کاتێک نیگەرانی دەربڕی لەسەر شیانی ئەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە هەرێمەکەدا بڵاو ببێتەوە.

زیادبوونی ڤایرۆسی ئیبۆلا بەم دواییانە لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ زۆر بەدی دەکرێت حاڵەتەکان گەیشتۆتە 1206 حاڵەت کە 764 لەوانە گیانیان لەدەست داوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ئەم ناوچانە بەهۆی خراپی باری ئاسایشەوە پشتگوێ خراون ئەمەش بۆتە هۆی تەشەنەکردنی ئیبۆلا. مایک ڕایان بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرامی نائاسایی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ڕێکخراوەکە بەهۆی دەستڕانەگەیشتنی بە ناوچەکە دووا کەوتووە لە بازنەی کووتانی منداڵان لەوێ.

ڤاکسینی دژی ڤایرۆسەکە هەتا ئێستا کاریگەرترین چارەسەربوە بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکان. بەڵام وەکو بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە دەڵێت " ئەگەر نەتەوانین ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسەکە لە خەڵکی بدەین ئەوا ناتوانین بیانپارێزین."

ڕایان گوتیشی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابوردوودا تیمەکانیان توانیویانە بگەڕێنەوە ناوچەکە بۆ هاوکاری کردنی ئەو کۆمەڵگایانەی کە ئیبۆلا کاری تێکردوون.



XS
SM
MD
LG