Accessibility links

سکرتێری گشتی ناتۆ وتارێک پێشکەش بە کۆنگرێس دەکات


بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ناوتۆ یێن ستۆلینبەرگ وتارێک پێشکەش بە کۆمیتەی هاوبەشی کۆنگرێسی ئەمەریکا بکات، بەر لە دەستپێکردنی کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەکە لە واشنتن.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پیلۆسی و ڕێبەری زۆرینەی سینات مچ مککانەڵ ئەو ڕێبەرەی ناتۆیان بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی وتارێک پێشکەش بکات بە ئەنجومەنی نوێنەرانی کە دیموکراتەکان زۆرینەن تیایدا لەگەڵ سیناتی کە کۆمارییەکان زۆرینەن، بە مەبەستی نیشاندانی پشتیوانی هەردوو پارتی بۆ ئەو ڕێکخراوەی کە 70 ساڵە دامەزراوە.

لە کاتێکدا وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە واشنتن کۆدەبنەوە، شارەزایانی سیاسەتی دەرەوە جەخت لەوە دەکەنەوە ئەمە یەکێکە لە هاوپەیمانییە هەرە سەرکەوتووە لەشکرییەکان لە مێژوودا و هێشتا بەردەوامە، کاریگەری هەیە و توانای ئەوەی هەیە مامەڵە لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی ڕوسیادا بکات، بەرەنگاری قەیرانەکانی باشوری ناتۆ و هەڕەشەکانی وەکو ئاسایشی ئینتەرنێتی ببێتەوە.

مارک سماکۆڤیسکی لە ڕێکخراوی ئەنجومەنی ئەتلانتیک بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ناتۆ پەسەند دەکرێت و هاوپەیمانان خەرجی زیاتر لە بەرگریدا دەکەن. و پێم وابێت ئەم بەڕێوەبەرایەتییە تا دێت زیاتر لە گرنگی ناتۆ و هەندێک لەو ئاستەنگانە تێدەگات کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە."

XS
SM
MD
LG