Accessibility links

کۆمپانیای سپەیس ئێکس بۆ تاقیکردنەوە نوێترین کەپسولی ڕەوانەی بنکەی واڵایی دەکات


کۆمپانیای سپەیس ئێکس نوێترین کەپسولی تاقیکردنەوەی بەرەو بنکەی واڵایی هەڵدا، تا لەداهاتوودا مرۆڤ بتوانێت ئەو جۆرە گەشتانە بکەن. کۆمپانیاکە دەڵێت ئەمە گەشتێکی مەترسیدارە، تەنها سەرنشینی ئەم جارە بووکێک بوو بە قەبارەی مرۆڤ، بەناوی "ڕێبڵی"، ئەوکارەکتەرەی لە فیڵمی "ئەڵیەن"دا ڕۆڵی دەبینی.

سپەیس ئێکس دەیەوێت ئەو گوومانانە نەهێڵێت کە تیمی تایبەتی کەبسولی "دراگۆن" هەیانە لەسەر کەبسولەکە، ودواتریش لەئەمساڵدا پلانی هەیە ئەو تیمە لەڕێگەی ئەو کەبسولەوە بچنە ئاسمان.

ئەم دووا هەڵدانە خێراترین بووە بۆ گەیشتن بە بنکەی ئاسمانی نێودەڵەتی و ڕۆژی یەکشەممە دوای 27 کاتژمێر لەسوڕانەوە لەواڵاییدا دەگاتە بنکەی ئاسمانی نێودەڵەتی.

گەشتەکە بۆ ماوی 5 ڕۆژە. کەپسولەکە 5ڕۆژ لەبنکەی ئاسمانی نێودەڵەتی دەمێنێتەوە، دواتر دەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی و لە ئۆقئانووسی ئەتلەنتیدا لە ڕۆژی هەینی داهاتوودا دەنیشێتەوە. هەموو بەشێکی ئەم گەشتە گرنگی خۆی هەیە بۆ گەشتی داهاتوو، کە بڕیارە لەهاوینی داهاتوودا بکرێت بەسەرنشینی 2 ئاسمانگەڕ.

جیم برینستاین بەڕێوەبەری ناسا ڕایگەیاند "ئەمە ئەرکێکی زۆر گرنگە بالامانەوە، ئەمە یەکەم جارە لەپاش خانەنشین بوونی فڕۆکەکانی ئاسمان، ئاسمانگەڕی ئەمەریکایی بە مووشەکی ئەمەریکای و لەسەر خاکی ئەمەریکاوە بەرەو ئاسمان بڕۆن".

نزیکەی 5 هەزار کارمەندی ناسا، گرێبەستەکانی، کەسانی تۆرست و ڕۆژناموان، زۆوانێکی بەیانی لەناوەندی کەنەدی بۆ ئاسمان لەگەڵ دەستەی سەرپەرشتیاری هەڵدانی سپەیس ئێکس گردبوونەوە، بەر لە خۆر هەڵاتن مووشەکی فالکۆن9 بەرەو ئاسمان دەرچوو، هەمان ئەو جێگایەی پێشتر مووشەکەکانی "ئەپۆلۆ" و گەشتەکانی ئاسمانی لێوە بەرەو مانگ هەڵدران.

لەوسەری ئەمەریکا لە کالیفۆرنیا لە بنکەی "هاوسۆرن" بۆ کۆنترۆڵی ئەرکەکانی سپیەس ئێکس، ئەو دەمەی کەبسوولەکە گەشتە خوولگە کارمەندان خۆشیخۆیان دەربڕی.

XS
SM
MD
LG