Accessibility links

داناڵد تڕامپ: رژێمی ئێران خاوەنی 40 ساڵ شکست و تیرۆر و ستەمکارییە


دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا

سەرۆکی ئەمریکا داناڵد تڕامپ ئەمڕۆ دووشەممە بەبۆنەی 40 ساڵ بەسەر تێپەڕبوونی شۆڕی ئیسلامی ئێراندا رایگەیاند ئەو چل ساڵی حکومڕانییەی کۆماری ئیسلامی لە ئێران 40 ساڵ بووە لە شکست و گەندەڵی و سەرکوتکردن و تیرۆر.

بەپێی رۆژمێری فارسی ئەمڕۆ دووشەممە ئێران ئاهەنگیگیڕا بەبۆنەی تێپەڕبوونی 40 ساڵ بەسەر سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا؛ پاش ئەوەی کە تەنها بۆ ماوەی 10 رۆژ دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەنفاوە گەڕایەوە بۆ تاران ئەو شۆڕشە لەءران سەرکەوت.

تڕامپ لە تویتێکیدا نوسیوێتی 40 ساڵ لە گەندەڵی و 40 ساڵ سەرکوتکردن و 40 ساڵی تیرۆر.

هەروەها پتر دەنوسێ و دەڵێت " رژێمی ئێران خاوەنی 40 ساڵی شکستە و ئێرانییەکان کە ماوەیەکی زۆرە لە نەهامەتیدا دەژین شایستەی ئایندەیەکی گەشاوەن.

لەکاتێکدا تڕامپ ئەو تویتەی بە زمانی فارسی نوسیوە.

پێش تویتەکەی تڕامپیش هەر لەمڕۆدا راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جۆن بۆڵتن لەتویتوێکدا وەک توانجێک لەسەر ئاهەنگەکانی ئێران بەبۆنەی یادکردنەوەی دامەزراندنی کۆمارە ئیسلامییەکەیانەوە نوسیبووی: 40 ساڵ تێپەڕی لە شکست. هەروەها پتر نوسیوێتی و دەڵێت دەبێت ئێران بگەڕێتەوە سەر ئەوەی کە رەفتاری بگۆڕێت لەکۆتاییدا پێویستە لەسەر گەلانی ئێران ئەو رێڕەوە دیاریبکەن کە وڵاتەکەیان دەبێت لەسەری بڕوات. هەروەها دەشڵێت ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی خواستی گەلانی ئێران دەکات و پشتیوانیان لێدەکات بۆ زامنکردنی گەیاندنی دەنگیان بە جیهان.

ولایەتە یەگرتووەکان ئێران تومەتبار دەکات بەوەی بۆتە مایەی ناسەقامگیریی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەتایبەتی لەرێی پستیوانیکردنی لەشکریی بۆ رژێمەکەی سوریا و حیزبوڵای لوبنان، هەروەها واشنتن بە توندی بەڕەنگاریی ئەوە بۆتەوە کە ئێران خاوەنی موشەکی بالیستیکی بێت.

شایەنی باسە هەر لەساڵی 1980ەوە ئێران و ئەمریکا پەیوەندی دیپلۆماسییان نەماوە.

ئەمڕۆ سەدان هەزار ئێرانی لە خۆپیشاندانێکی ئاهەنگئامێزدا هاتنە سەرشەقامەکانی تاران و هەندێک لەوانە هاواریان دەکەەرد و دەیانویت مەرگ بۆ ئەمریکا، هاوکات خۆپیشاندانەکە لەزوربەی شارەکانی ئێراندا سازکرابوو بە بۆنەی 40 هەمین ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە.

هاوکات موشکی بالیستیکی و چەکە قورسەکانی ئێران لەو بۆنەیەدا لەناوەڕاستی تاراندا نمایشکران و خۆپیشاندەران ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلیان سوتاند.

سەرۆکی وڵاتەکە حەسەن روحانی ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان بەردەوام دەبن لەدرێژەدان بە رابردوویان و هێزی لەشکرییان.

ڕۆحانی لە گۆڕەپانی مەیدانی ئازادی لە وتارێکیدا بەبۆنەی یادی بەرزڕاگرتنی چل ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە وتی " داوامان نەکردووە و داواش ناکەین پەرە بە جۆرە جیاوازەکانی موشەکەکانمان بدەین. بەردەوام دەبین لە پەرەپێدانی موشەک و هێزە سەربازییەکەمان."

هەروەها ڕۆحانی بەڵێنیدا زاڵ ببێت بەسەر سزاکانی ئەمەریکادا بۆ سەر وڵاتەکە دوای ئەوەی واشنتن لەڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە و هەموو سزاکانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا.

ڕۆحانی وتی " گەلی ئێران ڕووبەڕووی قورسایی ئابووری بۆتەوە و ڕووبەڕووشی دەبێتەوە، بەڵام لەڕێی یارمەتیدانی یەکترەوە زاڵ دەبین بەسەر کێشەکاندا."

XS
SM
MD
LG