سیناتۆر ئیلێزابێت وارن ڕۆژی شەممە بە فەرمی هەڵمەتەکانی بۆ بوون بە کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی ساڵی 2020 ڕاگەیاند و گوتی کار بۆ هەمو ئەمەریکاییەکان دەکات.
ئەو نوێنەرەی ماساچوسێتس، ڕێبەرێکی باڵی پێشکەوتووخوازی پارتەکە، لە شوێنێکی مێژووی لاورێنسی باکوری ڕۆژئاوای بۆستن لەوێوە ئەمەریکا بزوتنەوی کاری ڕێکخست ڕاگەیاندنەکەی دا.
وارنی تەمەن 69 ساڵان مافی کارکەر، کرێی کاری ڕەواو دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری تەندروستی دەکات بە نێوەندی هەڵمەتەکەی.
وارن گوتی " ئەمە شەڕێکە بۆ ژیانی خۆمان، شەڕێکە بۆ دروستکردنی ئەمەریکایەک کە شیانی بەدیهێنانی خەونەکانی تێدابێت، ئەمەریکایەک کە بۆ هەموان کار بکات و بۆیە ئەمڕۆ لێرە وەستاوم بۆ ئەوەی بەربژارێتی خۆم سەرۆکایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕابگەیەنم."
وارن یەکێک دەبێت لە ژمارەیەکی زۆری دیموکراتەکان کە هەوڵ دەدەن ببن بە کاندیدی سەرەکی دیموکراتەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوی سەرۆک ترامپ لە هەڵبژاردنی 2020 دا.