Accessibility links

ڕۆحانی وەڵامی قسەکانی ترامپ بۆ مانەوەی ئەمەریکا لە عێراق بە مەبەستی چاودێری کردنی ئێران دەداتەوە


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی دەڵێت ئەو خواستانەی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا باسی لێوەکرد سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمەیکا لە عێراق بۆ چاودێری کردنی ئێرانی دراوسێی عێراق، ئەو درۆیانەی ئەمەریکا دەخاتەڕوو کە دەڵێت مانەوەمان لە عێراق بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆرسمە.

دانۆڵد ترامپ لە میانەی دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی CBS ڕایگەیاند ئەمەریکا بنکەیەکی متمانەپێکراوی خۆی لە عێراقدا هەیەو بە نیازە ئەو بنکەیە لە عێراق بهێڵێتەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو بنکەیەوە بتوانێت چاودێری جموجۆڵەکانی ئێران بکات.

ڕۆژی سێشەممە حەسەن ڕۆحانی ڕووی دەمی بە شێوەیەکی گاڵتەجاری کردە سەرۆک ترامپ و گوتی ترامپ گوتویەتی لە عێراق دەمێنینەوە بۆ چاودێری کردنی ئێران بەڵام هەر خۆی پێشتر گوتبووی مانەوەمان لە عێراق بۆ بە گژداچوونەوەی تیرۆرسمە.

ڕۆحانی دەشڵێت " زۆر باشە سەرۆک ترامپ هەر خۆت ڕاست و دروستی نیازی خۆت گوت"

ئەم گوتانەی ڕۆحانی لە میدیاکانی ئێراندا بڵاو کراونەتەوە.

XS
SM
MD
LG