Accessibility links

ڕوسیا هاوشێوەی ئەمەریکا وابەستەیی خۆی بە پەیماننامەی INF هەڵدەپەسێرێت


Putin
Putin

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڕوسیا هەنگاوی تۆڵەکردنەوەی وەک یەک دەنێن لە ڕاگرتنی وابەستەییان بە پەیماننامەیەکی ناوکی، کە سیاسەتمەداران و شارەزایان بە دەستپێکی پێشبڕکێی چەک ناودێری دەکەن.

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ڕوسیا بەشداری خۆی لە پەیماننامەی INF هەڵدەپەسێرێت کە لە ساڵی 1987 بە ئامانجی کەمکردنەوەی موشەکە ناوکییە مامناوەندییەکان لە عەمبارەکانی هەردوو وڵات لە ئەوروپا مۆر کرابوو. ئەم هەنگاوەی ڕوسیا پاش بڕیارێکی هاوشێوەی ئەمەریکا بوو لە ڕۆژی هەینیدا.

پوتن لە وتارێکی تەلەفیزیۆندا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند " هاوبەشە ئەمەریکاییەکان کشانەویە خۆیان لە ڕێککەوتنەکە ڕاگەیاندووە، ئێمەش ڕایدەگرین."

پوتن گوتیشی ڕوسیا دەستدەکات بە کارکردنی لەسەر دروستکردنی موشەکی نوێ لە ناویاندا هی زۆر پێشکەوتووش. ئەو بە وەزیرانی دەرەوەو بەرگریشی گوتووە دەستپێشخەری وتووێژی چەکداماڵین لەگەڵ واشنتندا نەکەن.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیکیدا کە لەسەر ماڵپەڕی کۆشکی سپی بڵاوکراوەتەوە گوتی مۆسکۆ بە نهێنی پەرە بە سیستەمی موشەکی خۆی دەدات، ئەمەش جێی هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ هاوپەیمانانمان و هێزەکانمان لە دەرەوە.

هەورەها گوتی لە سبەینێوە (ڕۆژی شەممەوە)ئەمەریکا وابەستەیـیەکانی بە پەیماننامەی INF هەڵدەپەسێرێت و پـرۆسەی کشانەوە لە پەیماننامەکە دەستپـێدەکات و لە ماوەی شەش مانگدا بە کۆتایی دەگات، ئەگەر ڕووسیا وابەستەی پەیماننامەکە نەبێتەوە و هەموو ئەو موشەک و سەکۆی موشەک و ئامێرانەی دروستیکردوون، ئەوانەی پەیماننامەکە پـێشێلدەکەن لەناونەبات.

سەرۆک ترامپ باسی لەوەش کرد هاوپەیمانانی ئەمەریکا لە ناتۆ بە تەواوی لەم هەنگاوەدا پشتیوانی واشنتن دەکەن، چونکە هەست بە مەترسیـیەکانی پـێشێلکردنی پەیماننامەکە لەلایەن مۆسکۆوە.

XS
SM
MD
LG