Accessibility links

لێشاوی کاروانی کۆچبەران خۆیان ئامادە دەکەن شاری مەکسیکۆ بەجێبهێڵن بەرەو ئەمریکا


درەنگانێکی شەممە نزیکەی 4000 کۆچەبەر لە ناوەڕاستی ئەمریکاوە خۆیان ئامادەدەکەن کە کە گۆڕەپانی یارییەکە لە شاری مەکسیکۆ جێبهێڵن بە گرتنە بەری پیادەڕۆییەکی دورودرێژ و پڕ مەترسی بەرەو سنوری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکاتێکدا سەرۆک داناڵد تڕامپ لەوبارەیەوە زۆر نیگەران و توڕەیە.

لێشاوی کاروانی کۆچبەران بەدوای 900 کۆچبەری دیکەوەن کە ڕۆژی دووشەممە شاری مەکسیکۆیان بەجێهێشت، هاوکات زۆرێکی دیکەش لەو کۆچبەرانە دەیانەوێت بڕۆن بەرلەوەی پارەیەکی زۆر خەرج بکەن لەو هەفتەیەدا بەهۆی مانەوایان لەو گۆڕەپانی یارییەدا. سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد تڕامپ دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند کە ئیدارەکەی پلانی وابووە کەمپی خێوەتگە بۆ هەزاران کۆچبەری ناوەندی ئەمەریکا بکاتەوە کە کاروانی ئەو کۆچبەرانە لەڕێی مەکسیکەوە ڕێگەیان گرتۆتە بەرەو ولایەتە یەکگرتووەکان.

بەڵام سەرکردەیەکی سوپای ئەمەریکا دەڵێت سوپا هێزێکی 5200 سەربازیی بە سنووری مەکسیکدا بڵاودەکاتەوە بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سەبارەت بە پاراستنی سنوورەکە و یارمەتیدان لە ڕاگرتنی ئەو پەنابەرە نایاساییانەی کە دێنە ناو ئەمەریکاوە.

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فاکس نیوزدا سەرۆک تڕامپ ڕایگەیاند "ئەگەر ئەوان داوای مافی پەنابەری بکەن ئێمە گلیان دەدەینەوە تا ئەو سەروەختەی دادگا کەیسەکانیان یەکلاییدەکاتەوە، ئێمە دەیانگرینە خۆمان و چادرگەیان بۆ دابین دەکەین.

سەرۆکی ئەمەریکا بڕیارێکی واژوکردووە کە ڕێگە نەدرێت بەوانەی بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنوورەکانی ئەمەریکا لەگەڵ مەکسیک دێنە ناو وڵاتەکەوە داوای مافی پەنابەری بکەن.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی هەینی بڕیارەکەی واژوکرد بەپـێی ئەو دەسەڵاتەی هەیەتی بۆ ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکە، ئەوەی پـێشتر بەکاریهێنا بۆ قەدەغەکردنی گەشتی هاوڵاتیانی ژمارەیەک وڵات بۆ ئەمەریکا. دەڵێت ئەو دەیەوێت خەڵکی بە ڕێگەیەکی یاسایی بێنە ناو ئەمەریکاوە.

ئەم بڕیارەی سەرۆک ترامپ پاش ئەوە دێت کە کاروانی بە کۆمەڵی کۆچبەران لە وڵاتانی ئەمەریکای ناوەڕاستەوە بە پێ بەرەو باکور دێن بە ئامانجی گەیشتن بۆ ئەمەریکا، بەڵام کاربەدەستان دەڵێن بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت بەسەر هەر کەسێک بە شێوەیەکی نایاسایی بێتە ناو ئەمەریکاوە.

XS
SM
MD
LG