بەڕێوەبەرایەتی ترامپ وەک بەشێک لە هەڵمەتەکانی بۆ گوشارخستنە سەر ئێران بە مەبەستی قائیل کردنی ئەو وڵاتە بۆ ڕێککەوتنێکی تر سەبارەت بە ڕەفتارە نابەجێکانی، سەرجنی زیاتر دەخاتە سەر نیگەرانییەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا.
کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوە ئەم نیگەرانیانەیان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دەربڕی کە ڕۆژی هەینی لە بەرنامەیەکی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران لە پەراوێزی دانیشتەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوەچوو.
نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران، براون هاوک لە وەڵامی پرسیارێکی بەشی فاری دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بەوەی دۆسێی مافەکانی مرۆڤی ئێران لای بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بەبەراورد لەگەڵ بابەتەکانی تر چەند گرنگە، گوتی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران پەوەندی بە ڕەفتارە تێکدەرانەکانی تری ئێران وەکو پەرەپێدانی بە موشەکەکان و مەترسیەکان بۆ ڕەوشی نەتەوەیی هەیە.
هاوک گوتی ئێمە پێمان وا نییە ئەم بابەتانە یەک لەدوای یەک بە جودا لێی بڕوانین بەڵکو ئێمە پێمان وایە پێویستە هەڵوێستێکی یەکپارچەییامن هەبێت و هەمو ڕەفتارە تێکدەرەکانی ئێران پێکەوە ببینین.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەموو ئەم ڕەفتارانەی لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژی سێشەممەدا لە ژێر ناونیشانی "دەسەڵاتی نایاسایی بەڵگەکراوی چالاکییە تێکدەرەکانی ئێران" بڵاو کردۆتەوە.