Accessibility links

سەرۆک دانۆڵد ترامپ سەردانەکەی خۆی بۆ بەریتانیا هەڵدەوەشێنێتەوە


سەرۆک ترامپ لە پۆستێکی تویتەردا باسی لەوەکردووە بۆچی ئەو سەردانەکەی بۆ بەریتانیا هەڵدەوەشێنێتەوە. لە پۆستەکەیدا نوسیویەتی لەگەڵ ئەو سەودای فرۆشتنەدا نەبووە کە بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ئۆباما بۆ فرۆشتنی باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە لەندەن کردوویەتی بە نرخی یەک ملیار و دووسەد ملیۆن دۆلار.

سەرۆک ترامپ دەڵێت سەودایەکی زۆر خراپە و تاڵانفرۆش کراوە.

ماڵپەڕی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە لەندەن نوسیویە ئەو سەودای کڕین و فرۆشتنە لە ساڵی 2008دا کراوە بەر لەوەی سەرۆک براک ئۆباما پۆستی ئۆفیس وەربگرێت و بچێتە کۆشکی سپی.

سەرۆک ئۆباما لە مانگی یەکی ساڵی 2009 دا وەک سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستبەکاربوو.

وەها بڕیاربوو لە کۆتایی مانگی دوودا سەرۆک ترامپ سەردانی لەندەن بکات و وەهاش چاوەڕوان دەکرا بەشداری بکات لە مەڕاسیمی کردنەوەی باڵیۆزخانەی نوێدا و هەروەهاش کۆبوونەوە لەگەڵ سەرەک وەزیری بەریتانیادا.

بەڵام میدیای بەریتانی دەڵێت بەهۆی نەبوونی گەرموگوڕییەکی جیاواز بۆ ئەو سەردانەی و هەروەهاش ئەوەی کە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاژنی بەریتانیادا نابێت ترامپ خۆشحاڵ نەبووە.

XS
SM
MD
LG