Accessibility links

بەرپرسی دەزگای زانیاری ئەمەریکا هۆشیاری دەداتە ئێران لەمەڕ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق


مایك پەمپەیۆ بەڕێوبەری دەزگای موخابەراتی ئەمەریکا واتە سی ئای ئەی لە ڕۆژی شەممەدا ڕایگەیاند نامەیەکی ڕەوانەی قاسم سولەیمانی ژەنەڕالی باڵا و ڕێبەرانی تری ئێران کردووە تێدا نیگەرانی دەربڕیوە لەمەڕ زیابوونی ڕەفتارە مەترسیدارەکانی ئێران لە عێراقدا. پەمپەیۆ لەمیانەی وتەکانی لە پەنالێك لە مەڵبەندی ڕیگەن بۆ بەرگری نیشتیمانی لە باشووری کالیفورنیا گوتی نامەیەکی ڕەوانەی کۆمانداری باڵای لەشکری ئێران کردووە تێدا ئاماژەیداوە بە شیانی هێرشکردنی هێزەکانی ژێر کۆنترۆلی بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق. هەرچەندیکە باسی لە ووردەکای تر نەکرد.

پەمپەیۆ بە پانالەکەی گوت ویستومانە پێیان ڕابگەیەنین هەچ هێرشێکی هێزەکانی ژێر کۆنترۆڵیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عیراق ئێران بەرپرسیاردەکەین. گوتیشی ویستمانە دڵنیابین لەوەی ڕیبەرایەتی ئێران ئەو مەسەلەیەیان لا رۆنبێتەوە.

رۆیتەرز لەمانگی دە بڵاویکردبووە سولەیمانی بەردەوام هوشیاریداوەتە ڕێبەرانی کورد لە باکووری عێراق بەکشانەوە لە شاری کەرکوك ئەگینا لەلایەن هێزەکانی عێراق و چەکدارانی ئێرانی ئەوانەی پشتیوانیان دەکەن هێرشیان دەکرێتە سەر و هەروەها ناوبراو بەتایبەتی بۆ ئەو مەسەلەیە لەگەڵ ڕیبەرانی کورد کۆبۆتەوە.

XS
SM
MD
LG