Accessibility links

لە لاس ڤێگاس دەیان کەس دەکوژرێن و سەدان کەسیش بریندارن


پۆلیسی نیڤادا دەڵێت بەهۆی ئەو تەقەکردنەی کە لە میانەی کۆنسێرتێکی لاس ڤێگاس ڕوویدا بەلایەنی کەم 50 کەس کوژراون و زیاتر لە400 کەسیش بریندار بوون.

بەرپرسی پۆلیسی ناوچەی کلارک، جۆسف لۆمباردۆ دەڵێت هێرشبەرەکە لە نهۆمی 23هەمینی کاسینۆی ماندالای بەیەوە تەقەی کردووە بەرامبەر شوێنی کۆنسێرتەکە بوو کە لە دەرەوە کرابوو.

هێزی سوات شوێنی ئەو هێرشبەرەیان دیاری کرد کە بڕوا دەکرێت خۆی کوشتبێت و کاربەدەستان ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیشیان لە ژووری هۆتێلەکەی دۆزیوەتەوە.

هێرشبەرەکە بە ستیڤن پاداکی تەمەن 64 ساڵان ناسێندراوە بەڵام دەڵێن هێشتا لێکۆڵینەوە دەکرێت لەسەر پاشخانی پاداک و لەو بڕوایەدان ئەو بە تەنها هێرشەکەی ئەنجام داوە.

لۆمباردۆ گوتیشی " لە ئێستادا نازانین مەبەستەکەی چی بووە."

هاوکات کاربەدەستان بە دوای ژنێکیشدا دەگەڕێن کە دەڵێن لەگەڵ پاداکدا ژیاوە بۆ ئەوەی زانیاری زیاتری لێ وەربگرن لۆمباردۆ گوتشی وا پێدەچێت شوێنی ژنەکەیان دۆزیبێتەوە.

پۆلیس دەڵێت چەند پۆلیسێکیش لە نێو کوژراو و بریندارەکاندا هەن بەڵام هەتا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە.

XS
SM
MD
LG