Accessibility links

FBI: تەقینەوەکەی مزگەوتێکی میناسۆتا بەهۆی بۆمبەوە بووە


کاربەدەستێکی FBI دەڵێت تەقینەوەکەی دوێنێ شەممە لە مزگەوتێکی ستانی میناسۆتا بەهۆی بۆمبێکەوە بوو. لەو تەقینەوەیەی کە لە سەنتەری ئیسلامی دارولفاروق لە شاری بلومینگتن ڕوویدا هیچ کەس بریندار نەبوو.

وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تیایدا دەڵێت هاوکاتی ئەوەی کە ێکۆڵیەنەوە لەو ڕووداوە بەردەوامە لە هەمانکاتدا وەزارەتی ناوبراو لە نزیکەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فیدراڵی و ستانی میناسۆتاو کاربەدەستانی خۆجێیی لە پەیوەندییەکی چڕدایە.

تەقینەوەکە بە ماوەیەی کورت پاش کاتژمێر پێنجی بەیانی ڕوویدا کاتێک گروپێکی بچووک لە خاوەن باوەڕانی ئاینی ئیسلام لە سەنتەری ئیسلامی دارولفاروق کۆببونەوە بۆ نوێژی بەیانی.

ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ پەیوەندییەکانی ئیسلامی ئەمەریکایی ڕایگەیاند ئاستی هێرشەکان بۆ سەر دامودەزگا ئیسلامییەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا بووە بە دووهێند بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوودا.

XS
SM
MD
LG