Accessibility links

ئەمەریکا هیوادارە وڵاتانی کەنداو ڕێبکەون لەسەر ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند هاندانی لایەنەکانی بەشدار لە ناکۆکییەکانی وڵاتانی کەنداو بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ هەنگاوێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

لێدوانەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دوای ئەوە دێت ڕێکس تیلەرسنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا لەگەڵ وەزارەتەکانی دەرەوەی وڵاتانی کەنداودا کە سێ ڕۆژی خایاند.

هێثەر ناورێتی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بەگوێرەی کۆبوونەوەکان بێت وەزیر پێی وایە هاندانی لایەنەکانی بەشدار لە ناکۆکییەکاندا بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ هەنگاوێکی زۆر گرنگ دەبێت."

وتیشی " هیوادارین لایەنەکان ڕازی ببن بەوە و بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی شازادەی کوەیت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG