Accessibility links

محمود عەباس: گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئسرائیل بۆ ئورشەلیم دەبێتە هۆی تێکدانی ئاشتی


ڕێبەری فەلەستینیەکان محەمود عەباس ڕۆژی شەممە باسی مەسەلەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لەگەڵ پاپا فرانسس کرد و گوتی بۆچوونی ئاشتی زیانی پێ دەگات ئەگەر سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئیسرائیل بگوازێتەوە بۆ ئورشەلیم.

پاش کۆبونەوە 25 خولەکێکەی لەگەل پاپا عەباس لە دەرەوەی ڤاتیکان بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند " ئێمە چاوەڕوان دەکەین تا بزانین چی دەبێت. ئەگەر ئەمە ڕووبدات یارمەتیدەر نابێت بۆ ئاشتی و ئێمە هیوادارین ڕوو نەدات.

محمود عەباس کە بە ڕێگای وەرگێڕێک قسەی دەکرد سەردانی ڕۆمای کرد بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەیەکی نوێی دەولەتی فەلەستین بۆ ڤاتیکان.

پەیمانی ترامپ بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تێل ئەڤیڤەوە بۆ ئەورشەلیم پێچەوانەی سیاسەتی دەیان ساڵەی ئەمەریکایە. ئیسرائیل و فەلەستینیەکانیش کە هەول دەدەن دەوڵەتی خۆیان هەبێت ئورشەلیم بە پایتەختی خۆیان دەزانن. بەڕێوەبەرایەتیەکانی پێشووی ئەمەریکا گوتویانە دەبێت وتووێژ لەسەر ڕەشی شارەکە بکرێت. ئورشەلیم شوێنی پیرۆزی جولە، موسوڵمان و کرستیانی لێیە.

ڤاتیکان کە باڵیۆزخانەکەی بۆ ئیسرائیل لە جافایە و پشتیوانیش لە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکات چەندین ساڵە دانی بە دەولەتی فەلەستینی ناوە، بەڵام لە ساڵی 2015 بە مۆر کردنی رێککەوتنێک لەگەڵ دەوڵەتی فەلەستین ئەو دانپیانانەی کرد بە فەرمی.

محەمود عەباس گوتیشی کردنەوەی باڵیۆزخانەی نوێیان لە ڤاتیکان نیشانەی ئەوەیە کە پاپا گەلی فەلەستینی خۆش دەوێت و ئاشتی دەوێت.

ڤاتیکانیش لە بەیاننامەیەکدا داوای دەستپێکردنەوە وتووێژەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان دەکات بۆ کۆتایی هێنان بەو توندوتیژییانەی کە بوون بەهۆی مەینەتییەکی زۆری خەڵکی سیڤیل.

XS
SM
MD
LG