Accessibility links

سێ کەس لە فەرەنسا بە گومانی پەیوەندی بە هێرشەکەی نیس دەستگیر دەکرێن


ئۆفیسی دادپرسی گشتی فەڕەنسا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند پۆلیس بەلایەنی کەم 3 کەسی بە دەستگیر کردووە بە گومانی پەیوەندیان بە هێرشەکەی شاری نیسەوە کە 84 کەسی تێدا کوژران و زیاتر لە 200 کەسیش بریندار بوون. دادپرسەکە هیچ زانیاییەکی تری لەبارەی دەستگیر کراوەکان ئاشکرا نەکرد.

فەڕەنسا ڕۆژی شەممە دەستی کرد بە سێ ڕۆژی پرسەی نیشتمانی دوابەدوای ئەو هێرشەی کە لە ڕۆژی کە لە ڕۆژی سەربەخۆی فەرەنسادا ڕوودا. دە منداڵیش لە ناو قوربانییەکاندا بوون. کاربەدەستان دەڵێن 52 کەس لە بریندارەکان ڕەوشیان مەترسیدارە. دوو هاووڵاتی ئەمەریکایش لەو هێرشەدا کوژران.

سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما ڕایگەیاند وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتیوانی لە فەرەنسا دەکات و هەمو هاوکارییەکیش دەکات بۆ لێکۆڵینەوەکان. سەرۆکی ئەمەریکا ستایشی فەرەنسای کرد بۆ خۆڕاگری و بەها دیموکراسییەکانی کە بووە بە نمونە بۆ هەمو جیهان. و هەروەها داوای لە ئەمەریکاییەکان کرد کە بڕوایان بە بەهاکانی ئازادی ئاینی هەبێت و گوتیشی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی خۆیان نادەن بە دەست ترسەوە.

سەرۆک ئۆباما گوتی " ئەمە نابێتە هۆی پاشگەز بوونی ئێمە، نابێتە هۆی ئەوەی خۆمان بدەینە دەستەوە، ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردنمان پێکەوە بۆ ڕێگاگرتن لە هێرشەکان و بەرگری کردن لە وڵاتەکەمان. ئێمە بەردەوام دەبین لە گەڕان بە دوای ڕێبەرانی داعش و دەرکردنیان لە عێراق و سوریا. ئێمە لەگەڵ هاوبەشەکانماندا دەبین لە ئەفریکاوە بگرە هەتا ئەفغانستان و ئێمە ئەم ڕێکخراوە تیرۆرستییە لە ناو دەبەین".

XS
SM
MD
LG