Accessibility links

سەرۆک ئۆباما: هێرشەکەی ئۆرلاندۆ کرداری تیرۆرستییە


سەرۆک ئۆباما دەڵێت هێرشەکەی سەر یانەشەوانەکەی ئۆرلاندۆ کرداری تیرۆرستیە و کرداری ڕقە.

سەرۆک ئۆباما ڕایگەیاند FBI لێکۆڵیەنەوەکانی دەکات و هەمو هەوڵەکان دەخەینە گەڕ تا بزانین ئایە هێرشبەرەکە پەیوەندی بە ڕێکخراوە تیرۆرستەکانەوە هەیە یان نا.

سەرۆک ئۆباما ئەم قسانەی لە کۆشکی سپی کرد پاش ئەوەی 50 کەس لە یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزبازەکاندا لە فلۆریدا کوژران. کاربەدەستان دەڵێن 53 کەسی تریش لە نەخۆشخانەن.

سەرۆک ئۆباما ڕایشیگەیاند هێرشەبەرەکە یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزبازەکانی کردە ئامانج ئەمەش وەبیرمان دێنێتەوە کە هێرش بۆ سەر هەر ئەمەریکاییەک هێرشە بۆ سەر هەمومان.

XS
SM
MD
LG