Accessibility links

گەورەترین کوشتنی بە کۆمەڵ لە مێژووی ئەمەریکا ڕوودەدات


هێرشبەرێک لە یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزبازەکاندا لە شاری ئۆرلاندۆی ولایەتی فلۆریدا کە شوێنێکی گەشتیارییە 50 کەسی کوشت و 53 کەسیش بریندار بوون. کاربەدەستانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەم ڕووداوەیان بە کردارێکی تیرۆرستی لە قەڵەمدا.

هێرشبەرەکە بە عومەر س. مەتین ڕاگەیەندرا. کاربەدەستێکی باڵای FBI دەڵێت ڕەنگە بیرۆکەی بەرەو توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامی بردبێت. بەڵام کاربەدەستان دەڵێن لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە لەباری پەیوەندییەکانی بە ئیسلامییەکانەوە.

ژمارەی قوربانییەکان کە لەلایەن شارەوانی ئۆرلاندۆ ڕاگەیەندراوە ئەم هێرشە دەکات بە گەورەترین کوشتنی بەکۆمەڵ لە مێژووی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە هەتا ئێستا هێرشەکەی زانکۆی ڤێرجینیا تێک بو کە لە ساڵی 2007 32 کەسی تێدا کوژران.

XS
SM
MD
LG