Accessibility links

پاپا فرانسس هێرشەکەی فلۆریدا شەرمەزار دەکات


ڤاتیکان ڕادەگەیەنێت پاپا فرانسس خەمباری خۆی ڕادەگەیەنێت و هێرشەکەی یانەی شەوانەی فلۆریدا مەحکوم دەکات کە 50 کەسی تێدا کوژران.

وتەبێژی ڤاتیکان فیدریکۆ لۆمباردی دەڵێت ئەو گەورە قەشەیە کردارەکە بە قێزەون لەقەڵەم دەدات. هەروەها گوتیشی پاپا فرانسس نوێژو نزا بۆ قوربانیان و خێزانەکانیان دەکات.

بەهۆی هێشێک لە یانەیەکی شەوانەی شاری ئۆرلاندۆی فلۆریدا کە تایبەتە بە هاوڕەگەزبازەکان 50 کەس کوژران و 53 کەسی تریش بریندار بوون. کاربەدەستان ئەو هێڕشەیان بە ‌هێرشێکی تیرۆرستی لە قەڵەم دا. بکوژەکە ئەمەریکاییەکی بە ڕەچەڵەک ئەفغانییە.

XS
SM
MD
LG