کاندیدەکانی کۆمارییەکان کە لە پێشبڕکێدان بۆ بوون بە کاندیدی سەرەکی پارتەکەیان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا ڕۆژێک بەر لە یەکەم هەڵبژاردنی بەرایی وڵاتەکە کە ڕۆژی دوشەمەم لە ئایەوا بەڕێوە دەچێت هەڵمەتەکانیان توندتر دەکەن.
تێد کروز سەرقاڵی بەربەرەکانی دۆناڵد ترامپە، کە هەتا ئێستا بە پێی ڕاوەرگرتنە گشتییەکان لە پێشەنگدایە، لە هەمان کاتدا کروز هەوڵیش دەدات ڕێگا لە پێشکەوتنی سیناتۆر مارۆکۆ ڕوبیۆ بگرێت لە ئایەوا. روبیۆ کروز بەوە تاوانبار دەکات کە لەسەر مەسەلەی یاسای کۆچبەری هەڵوێستی جێگیری نییە.
پاش یەکێک لە کۆبونەوە جەماوەرێکانی تێد کروز دوو کەس زۆر بە توندی مشتومڕیان لەسەر کارەکانی کروز دەکرد، پیاوێک بە ناوی پۆڵ کە نەی ویست ناوی دوهەمی ئاشکرا بکات و ڕێکخەرێکی خۆجێی کارەکانی کروزە گوتی ئەو هەر پشتیوانی لە کروز دەکات لە دەنگدانەکەی شەوی دووشەممەدا لەبەر ئەوەی کۆنەپارێزێکی بەردەوامە و جێگای متمانەیە و شتێک کە بیڵێت ئەنجامی دەدات.
بە پێچەوانەی ڕێوڕەسمە گەورەکانی کروز، جێب بوش لە شارۆچکەی کارۆڵ کە شارۆچکەیەکی بچووکە لە ئایەوە لەگەڵ خەڵکی کۆبۆوە و لەوێ باسی لە ئەزمونی خۆی کرد وەکو فەرمانڕەوای پێشووی فلۆریدا و هەروەها ئەزمونەکانی خانەوادەکەی.
بە پێی ڕاوەرگرنتە گشتییەکان دۆناڵد ترامپ لە پێشەنگە و تێد کروزیش پاش ئەوە، بوش هەوڵ دەدات هەر وەکو خۆی بمێنێتەوە بەو هیوایەی لە ولایەتەکانی تری دەنگی پێویست بەدەست بهێنیت.