Accessibility links

ڕاگەیاندی وەزارەتی دەرەوە لەسەر کوشتنی سەرکردەیەکی ئەلقاعیدە


لەشکری ئەمەریکا کوشتنی سەرکردەیەکی باڵای ئەلقاعیدە لە هێرشێکی ئاسمانی هێزی هاوپەیمانان بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکادا پشتڕاست دەکاتەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند هەووڵاتی سعودی ناسراو بە سنافی ئەلناسر کە ئەندامێکی دێرینی تۆڕی تیرۆرستی ئەلقاعیدە بوو و هەروەها کۆمەکی دارایی بۆ ڕێکخراوەکە کۆدەکردەوە کوژراوە.

بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕادەگەیەنێت لە هێرشەکەی ڕۆژی پێنجشەممەدا لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا ئەلناسر کوژراوە.

ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەو ڕێبەرێکی گروپی خوراسان بوو کە شانەیەکی نهێنی ئەلقاعیدەیە لە پاکستان و ئەفغانستانەوە پێکهاتووە بە مەبەستی هێرش کردن بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا.

XS
SM
MD
LG