براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له مانگی داهاتودا سه‌ردانی ئه‌ثیوپیا ده‌کات. به‌م سه‌ردانه، سه‌رۆک ئۆباما ده‌بێته یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا که له ئۆفیسدا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌فریکا و باره‌گای سه‌ره‌کی یه‌کێتی ئافریکا بکات.
کۆشکی سپی ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ردانه بۆ ئیثیوپیا پاش سه‌ردانه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی ده‌بێت بۆ کینیا.
ئه‌و کاته‌ی له ئیثیوپیا ده‌بێت سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تدا کۆده‌بێته‌وه و هه‌روه‌هاش به جیا وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی یه‌کێتی ئافریکا ده‌کات.
سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆ وڵاتی کینیا واته وڵاته‌که‌ی باوکی، به‌هامان شێوه یه‌که‌م سه‌ردانیه‌تی وه‌ک سه‌رۆک بۆ ئه‌و وڵاته. له مانگی هه‌شتی ڕابوردوودا، کۆشکی سپی میوانداری کۆبونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌یی ڕێبه‌رانی ئا‌فریکای کرد به مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ کیشوه‌ری ئافریکادا.