پـڕچه‌ککردنی ڕاسته‌وخۆی هێزی پـێشـمه‌رگه له ئێسـتادا بووه‌ته باس و خواستی نێو کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا.
خانمی سیناتۆر باربرا باکسه‌ر که دیموکراتێـکی نوێنه‌ری ویلایه‌تی کالیفۆرنیا له‌گه‌ڵ خانم جۆنی ئێرنست که ئه‌ویش سیناتۆرێـکه به‌ڵام له پارتی کۆماریـیه و نوێنه‌ری ویلایه‌تی ئایوا ده‌کات، هه‌ردووکیان پـێـکه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه پـرۆژه بڕیارێـکیان پـێشـکه‌شی کۆمیته‌ی تایبه‌ت به پـێدانی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجی پاره به حکومه‌ت ده‌دات، که تیایدا داواده‌کرێت ڕاسته‌وخۆ هێزی پـێشـمه‌رگه پـڕچه‌ک بکرێن.
ئه‌مڕۆش چوارشه‌ممه له به‌رده‌می ئه‌و کۆمیته‌یه خانم جۆنی ئێرنست وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد.
له سه‌ره‌تادا ڕووی ده‌می کرده سه‌رۆکی کۆمیته‌که و گوتی "جه‌نابی سه‌رۆک له کاتێـکدا ئێمه به‌رده‌وامین له شه‌ڕی دژی داعش و ئه‌وانه‌شی به‌هۆی داعشه‌وه به‌ره‌و توندڕه‌وی براون، منیش لێره‌وه داوا له هاوکارانم ده‌که‌م پشـتیوانی له‌م هه‌وڵانه بکه‌ن بۆ پێشـکه‌شکردنی ڕاسته‌وخۆی یارمه‌تی بۆ هاوپه‌یمانێـکی زۆر گرنگ له‌م شه‌ڕه‌دا که ئه‌ویش حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانه."
پاشان گوتی "دۆێنێ من و سیناتۆر باربرا باکسه‌ر ئه‌و کاره‌مان کرد. ئه‌مه‌ی که کردوومانه پـرۆژه بڕیارێـکی هه‌ردوو پارته به مه‌به‌ستی پـێدانی ده‌سه‌ڵاتی کاتی به سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا تاوه‌کو ڕاسته‌وخۆ چه‌ک ڕه‌وانه‌ی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی عێراق بکات له‌م شه‌ڕه‌ی له دژی داعش. ئه‌م پـرۆژه بڕیاره له‌سه‌ر بنچینه‌ی پـرۆژه بڕیارێـکی هاوشێوه‌ی هه‌ردوو پارته به سه‌رۆکایه‌تی ئێد ڕۆیسی کۆماری سه‌رۆکی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه ده‌ره‌وه‌یـیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئێڵیه‌ت ئه‌نگڵی دیموکرات ئه‌ندامی دێرینی کۆمیته‌که."
پـرۆژه بڕیاره‌که داواده‌کات ماوه‌ی دواخستنی پـڕچه‌کردنی هێزی پـێشـمه‌رگه، ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن که‌مبکرێته‌وه و له هه‌مان کات به‌رده‌وام بن له ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا.
پاشان سیناتۆر جۆنی ئێرنست گوتی" له‌وه‌تای یه‌که‌م شه‌ڕی که‌نداو کورده‌کانی عێراق و هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه ڕۆڵێـکی زۆر گرنگیان هه‌بووه له پشـتیوانیکردنی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و عێراقێـکی ئازاد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توانایه‌کی سنوورداریان هه‌بووه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌مه. له‌وه‌تای مانگی هه‌شتی 2014 ش ، کورده‌کان ئامێزیان کردۆته‌وه بۆ نزیکه‌ی 2 ملیۆن که‌مایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی له کوردسـتانی عێراقدا، وه تاکه هێزیشن له باکوری عێراق توانیویانه خۆڕاگربن له دژی داعش."
له ئێسـتادا به‌پـێی یاسا ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا به ڕێگه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا کۆمه‌ک بداته کورده‌کانی عێراق که زۆربه‌ی جار له ڕابردوو له کاتی خۆیدا نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌سـتیان و هه‌روه‌ها وه‌کو پـێویستیش نه‌بووه، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری خراپـی هه‌بووه له‌سه‌ر توانای کورده‌کان بۆ به‌رگریکردن له خاکی عێراق و دابینکردنی ئاسایش بۆ ئه‌و عێراقی و سوریـیانه‌ی په‌نایان بۆ کوردسـتانی عێراق بردووه.
مانگی یازده‌ی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه جان کێری گوتی ئه‌گه‌ر ئێد ڕۆیس سه‌رۆکی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه ده‌ره‌وه‌یـیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌خوازێت یاسای ئێسـتا بگۆڕێت به مه‌به‌ستی چاکسـازی داوای‌کرد ئه‌م کاره بکات.
ئه‌م پـرۆژه بڕیاره‌ی ئیمه‌ش به دوروستی هه‌مان کار ده‌کات، ئه‌ویش ئه‌مه‌ریکا وه‌ها لێده‌کات یارمه‌تی ڕاسته‌وخۆ بداته هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق تاوه‌کو شه‌ڕی داعش بکات، چونکه ئێمه له‌و بڕوایه‌داین شـکستهێنان به داعش ئێجگار زۆر گرنگه، بۆ مانه‌وه‌ی عێراقێـکی یه‌کگرتووی فره لایه‌ن. کورده‌کانی عێراقیش هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ ئه‌م ئامانجه و هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌رن بۆ کۆتایی‌هێنان به قه‌یرانی مرۆیی له عێراقدا، ئه‌مه‌ش به یارمه‌تیدانی زیاتر له 1.6 ملیۆن ئاواره‌ی عێراق و سوریا.
هه‌روه‌ها سیناتۆر ئێرنست له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا له به‌رده‌م کۆمیته‌که گوتی پـرۆژه بڕیاره‌که ده‌سه‌ڵاتی ئاگادارکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق له ده‌ستی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌هێڵێته‌وه به‌ر له‌وه‌ی چه‌ک و یارمه‌تی له‌شکری و ڕاهێنان بۆ هێزه کوردیـیه‌کانی عێراق پـێشـکه‌ش بکرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م خانمه کۆماریـیه‌ی نێو کۆنگرێس جه‌ختی له‌وه کرده‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نائاسـایـیه نابێته ئه‌وه‌ی له دوا ڕۆژدا بـبێته مایه‌ی پـێشـکه‌شکردنی یارمه‌تی له‌شکری به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ بۆ گرووپ و ڕێکخراوه‌کان له بری وڵاتان. سه‌ر ئه‌نجام مه‌سه‌له‌که به‌رپـرسیارێتیـیه، واته پـرۆژه بڕیاره‌که داوا ده‌کات کۆنگرێس ئاگاداربکرێته‌وه له باره‌ی ئه‌و چه‌کانه‌ی دراون و ده‌درێنه حکومه‌تی عێراق و له کۆتاییدا ده‌گه‌نه ده‌سـتی ملیشیا شیعه‌کانی ئێران کۆنترۆڵیان ده‌کات یانیش ده‌گه‌نه ده‌سـتی گروپه تێرۆرسـتیـیه بیانیـیه‌کان.
دواتر سیناتۆر جۆنی ئێرنست گوتی" له کاتێـکدا که داعش ده‌ستی به خوێنی خه‌ڵکی سووره و سووریشه له‌سه‌ر ئامانجه‌که‌ی، هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتانی عێراق هاوپه‌یمانی زۆر گرنگمان له شه‌ڕی دژی داعش و به زووترین کات پـێویسـتیـیان به چه‌ک هه‌یه، بۆیه له شه‌ڕی دژی داعش پـێدانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ ماوه‌ی سێ سـاڵ زۆر گرنگه، بۆ هێشتنه‌وه‌ی عێراقێـکی یه‌کگرتووی سه‌قامگیر که زۆر له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نیشـتیمانیماندایه. له‌م ساته گرنگانه‌ی شه‌ڕی دژی داعش ئێمه ناتوانین پـێدانی چه‌ک دوابخه‌ین، بۆیه داوا له هاوکارانم ده‌که‌م پشـتیوانی له‌م پـرۆژه بڕیاره پـێویسته بکه‌ن بۆ پـڕچه‌ککردنی کورده‌کانی عێراق له شه‌ڕی دژی داعش."