براك ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وتارێك سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دژ به میلیشیکانی ئیسلامییه‌کان ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکان ده‌کات.
کاربه‌ده‌سته باڵاکانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌ڵێین وتاره‌که‌ی سه‌رۆك بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانی هاوبه‌ندێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێکی زۆری سوریا‌و عیراق گرتووه.
له‌ده‌ڕه‌نگانێکی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رۆك ئۆباما سه‌رۆکایه‌تی کۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌کات که‌وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌ندامه‌کانی به‌رنووسی بڕیارێك دابڕێژن سه‌باره‌ت به به‌ڕێکه‌وتنی ژماره‌ی زۆری چه‌کدارانی بیانی بۆ شه‌ڕ له‌پاڵ کۆمه‌ڵه‌کانی تیرۆر.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه دوا به‌دوای به‌رفراوانبوونی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی بۆ سه‌ر گرۆپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دێت له ناو عیراق به‌روه هیڕشی ئاسمانی که مۆڵگه‌کانی میلیشیکان له‌سوریای کرده ئامانج.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له‌سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێین هیڕشی ئاسمانی نۆی ئه‌نجامدران له نێوه‌شه‌ودا له باکووری سوریا به‌درێژایی سنووره‌کانی تورکیا له‌و شۆینه‌ی میلیشیکان له‌هه‌فته‌ی ڕابردوودا پێشڕه‌وییان کردبوو و له ئاکامدا پتر له 130 کوردی سوریا به‌ره‌و تورکیا هه‌ڵاتن.
هه‌رچه‌ندێکه ئه‌م هیڕشه نۆییه له‌لایه‌ن پنتاگۆنه‌وه پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاوبه‌ندی به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکاوه هیڕشی ئاسمانی کرابێت.
شایانی باسه هیڕشه‌کانی سه‌ره‌تایی به هاوکاری به‌حرین، عه‌ربستانی سعودییه، ئوردون ، قه‌ته‌و و هه‌روه‌ها ئیمارات به‌ڕیوه‌چوو.