Accessibility links

ته‌قه‌ له‌ ناو باره‌گای هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا ده‌کرێت و ژماره‌یه‌ک کوژراو و برینداری لێـکه‌وتووه‌ته‌وه‌


کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن 12 که‌س کوژراون و 4 که‌سیش برینداربوون له‌ ته‌قه‌کردنێـکدا له‌ نێو باره‌گای هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا له‌ واشنتنی پایته‌خت. ده‌شڵێن ته‌قه‌که‌رێـک کوژراوه‌.
پـۆلیس ده‌ڵێت به‌ دوای 2 چه‌کداری دیکه‌ی گومانباردا ده‌گه‌ڕێن که‌ جلوبه‌رگی له‌شـکریـیان له‌به‌ردایه‌.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن چه‌کدارێـک له‌ نهۆمی چواره‌می باره‌گاکه‌‌ ته‌قه‌ی به‌ ئاڕاسته‌ی کافیتریایه‌کی نهۆمی خواره‌وه‌ کردووه‌ و چه‌کدارێـکیش له‌ داڵانی نهۆمێـکی دیکه‌ ته‌قه‌ی له‌ خه‌ڵـکی کردووه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ نزیکه‌ی 3 هه‌زار که‌س له‌و بینایه‌دا کارده‌که‌ن.
به‌هۆی ڕووداوه‌که‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕێگه‌ن که‌ له‌ نزیک باره‌گاکه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی داخرا.
XS
SM
MD
LG