وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ده‌سته‌یه‌کی هاوبه‌شی کارکردن بۆ مافه‌کان له‌گه‌ڵ ڕووسیادا کشاوه‌ته‌وه و پشتیوانی له ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای سیڤیڵ ده‌کات له نێوه‌ندی ئه‌و پشێویه‌ی له‌سه‌ر مافه‌کان و ئازادیه‌کان هه‌ن.
ڤیکتۆریا نولاند، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هۆکاری ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کۆت و به‌نده نوێیانه‌ی حکومه‌تی ڕوسیا خستویه‌تیه سه‌ر مافه سیڤیڵیه‌کان و ده‌شڵێت له پاش ئه‌و بڕیاره کاری ئه‌و ده‌سته‌یه ڕاده‌گیرێت.
خانم نولاند ده‌ڵێت واشنتۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له کاری تر له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک دۆسێ له‌گه‌ڵ ڕوسیادا له‌وانه مافه‌کانی مرۆڤ، به‌ڵام هه‌ر کاتێک ناکۆکی هه‌بوون ئه‌وا ڕاشکاوانه باسی ده‌کات.
له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا مۆسکۆ ژماره‌یه‌ک ڕێکخراوی ناحکومی کردبووه ئامانج که سودیان له کۆمه‌کی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بینیبوو.
له مانگی ده‌ی ڕابردوودا ڕوسیا ڕێکخراوی په‌ره‌پێدانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکایی له وڵاته‌که‌دا ده‌رکرد و به ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری سیاسی ڕوسیادا گوناهباریکرد.
واشنتۆن به توندی نکوڵی له‌و گوناهبارکردنه کردووه.