هه‌ر چه‌ند مانگێک پاش سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌ب له باکوری ئافریکا گه‌لێک له چاودێران ئه‌و ناوه‌یان بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌کان به‌کار نه‌ده‌هێنا و گۆڕییان بۆ به‌هاری ئیسلامی.
گۆڕینی ئه‌م ناوه هیچ شتێکی له ڕاستیه‌کان نه‌گۆڕی بۆ ڕووخاندنی ڕژێمه دیکتاتۆریه‌کان له جیهانی عه‌ره‌بیدا، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی لایه‌نه ئیسلامیه‌کان له‌و وڵاتانه‌دا ڕووبه‌ڕووی زۆرترین سه‌رکوتکردن بوونه‌ته‌وه، و هه‌روه‌هاش ئه‌وه‌ی گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه تووشی هیوابڕان بووبوون له‌و سیسته‌مه سیکیولارانه‌ی به ته‌نگ داوا و خواسته‌کانی خه‌ڵکه‌وه نه‌بوون.
له‌وه‌تای 11ی سه‌پتێمبه‌ری ساڵی 2001ه‌وه گه‌شه‌کردن و په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلامی میانڕه‌و له ڕۆژهه‌ڵاتدا له بره‌ودایه، له به‌رامبه‌ریشدا وه‌ک ده‌گوترێت توندڕه‌یی له‌ناو ئاینی ئیسلامدا له پاشه‌کشه‌دایه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه که ئه‌جه‌ندای توندڕه‌ویی ڕووه‌و کۆتایی ده‌ڕوات.
یازده ساڵ پاش هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ر، له‌و وڵاتانه‌دا که به‌هاری عه‌ره‌بییان تیادایه هێرش ده‌کرێته سه‌ر باڵیۆزخانه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ژماره‌یه‌ک وڵاتی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا که ئه‌مریکا بۆخۆی ڕۆڵێکی گه‌وره و گرانی هه‌بووه له هێنانه ئارای گۆڕانکاریه‌کان تیایاندا.
زۆرێک له چاودێران له‌وبڕوایه‌دان به‌ڵێ ده‌نگ دراوه به لایه‌نه ئیسلامیه‌کان، به‌ڵام ناکرێت ئه‌وه وه‌ک به‌ڵگه نه‌ویستێک لێی بڕوانریت که ڕای گشتی به ته‌واوه‌تی و به ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دان.
عه‌ممار عه‌لی حه‌سه‌ن، شاره‌زای کاروباری ئیسلامیه له نێوه‌ندی ئه‌لئه‌هرام بنکه له قاهیره و ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان داوه به‌و لایه‌نه ئیسلامیانه، ده‌نگیان نه‌داوه به پڕۆژه هزری و سیاسیه‌کانی لایه‌نه ئیسلامیه‌کان، به‌ڵکو زیاتر له‌سه‌ر ئه‌وه بووه وه‌ک هێزێکی ڕێکخراوه‌یی بینراون که توانای ده‌ربازکردنی وڵاته‌کانیان هه‌یه له‌و پشێوی و نائارامیه‌ی له‌پاش شۆڕشه‌کان تێیکه‌وتوون، وه ده‌شڵێت هێشتا زووه بگوترێت ته‌واوی شه‌ڕ و ململانێکان یه‌کلایی بوونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست گرتووه بۆ هه‌تا هه‌تایه تیایدا ده‌مێنێته‌وه، چونکه شه‌قامی ئه‌و وڵاتانه باشترین به‌ڵگه‌ن که هه‌رچه‌نده ئه‌و لایه‌نه ئیسلامیانه له ده‌سه‌ڵاتدان به‌ڵام هێشتاش توڕه‌یی له‌ناو ڕای گشتیدا هه‌یه و به‌رده‌وامیشه، هه‌ر بۆیه ڕاسته لایه‌نه ئیسلامیه‌کان توانییان ئاڕاسته‌ی شۆڕشه‌کان به‌لای خۆیاندا ڕابکێشن، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت بۆ ماوه‌یه‌کی کاتییه.
عه‌ممار عه‌لی حه‌سه‌ن، نکوڵی ناکات له‌وه‌ی گۆڕانکاریه‌کان له‌و وڵاتانه‌ی به‌هاری عه‌ره‌ب گرتبونیه‌وه ده‌رفه‌تێکی بۆ توندڕه‌ویی ڕه‌خساندووه و ئاماژه به کوژرانی باڵیۆزی ئه‌مریکا ده‌کات له شاری به‌نغازی، لیبیا.
ده‌ڵێت به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه ئه‌و که‌مینه توندڕه‌وه توانیبێتی جڵه‌وی کۆمه‌ڵگا له‌ده‌ست بگرێت و هزری کۆمه‌ڵگا به ته‌واوه‌تی بگۆڕێت، یان میانڕه‌ویی ئیسلامی له‌ناوبردبێت، ئه‌و که‌مینه‌یه هێزیان هه‌یه، تێرۆریستن، چه‌کیان پێیه، توندڕه‌ون و ده‌رفه‌ت له بۆشاییه ئاسایشیه‌کان وه‌رده‌گرن. وه ده‌شڵێت ئه‌و لایه‌نه وه‌هابیه سه‌له‌فیه، که‌مینه‌ن که توانیویانه توندڕه‌وی به‌رهه‌م بێنن.
هاوکات ڕۆژنامه‌وان عه‌بدولمونعم شه‌ریف له ڕۆژنامه‌ی لیبیا الیوم ده‌ڵێت کوژرانی باڵیۆزی ئه‌مریکا له لیبیا ناچێته ئه‌و خانه‌یه‌ی ڕه‌هه‌ندی توندڕه‌ویی ئیسلامی لێ بخوێنرێته‌وه و ده‌ڵێت سروشتی لیبیا هه‌رهیچ نه‌بێت له ئێستایدا ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌کی دامه‌زراوه‌یی له‌شکر و پۆلیسی نییه بۆ چاودێریکردن و پاراستن، وه ئه‌وه‌ش که ڕوویدا ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک ده‌رفه‌تیان له‌و ناجێگیریه ئاسایشیه بینیوه و چونه‌ته ناو کونسوڵخانه‌که‌وه و دار و به‌ردیان به‌سه‌ر یه‌کدا داوه، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ڕه‌هه‌ندی توندڕه‌ویی ئاینی له پشته‌وه بێت، هه‌رچه‌نده‌ش ئاژاوه‌کان په‌یوه‌ندییان به‌و فلیمه‌وه هه‌بووه که سوکایه‌تی به ئایین و به پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان کردووه.
ڕۆژنامه‌وان عه‌بدولمونعم شه‌ریف، نکوڵی ناکات له‌وه‌ی لێکدانه‌وه هه‌ن بۆ پێکه‌وه به‌ستنی ئه‌و ڕووداوه‌ی به‌نغازی و هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی 11ی سه‌پتێمبه‌ر.
ڕۆژنامه‌وان شه‌ریف ده‌ڵێت به‌ڵێ هه‌ن که هه‌ردوو ڕووداوکه پێکه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه ، به‌ڵام هێشتاش له بواری شیکردنه‌وه‌دایه و هیچ شتیک وه‌ک به‌ڵگه له‌سه‌ری ده‌رنه‌که‌وتووه، بۆیه لێکۆڵینه‌وه‌ی فره ڕه‌هه‌ند له‌سه‌ر پێویسته تا تێگه‌یشتن و به‌رچاوڕوونی له‌سه‌ر ته‌واوی ڕه‌هه‌نده‌کان هه‌بێت.
له‌گه‌ڵ هاوکاریه‌کانی ڕۆژئاوا به‌گشتی و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به تایبه‌تی بۆ به‌هاری عه‌ره‌ب وه‌ک دکتۆر حسێن خه‌لیقی، سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کورد له وڵاتی سوید ده‌ڵێت ئه‌مریکا له خوێندنه‌وه‌ی کولتوری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێده‌چێت هه‌ندێک توشی هه‌ڵه بووبێت.
دکتۆر خه‌لیقی ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی له سیاسه‌تی ڕۆژئاوا به‌دیده‌کرێت له چۆنیه‌تی ڕه‌فتارکردنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌م سیسته‌مه نوێیانه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا ئاماژه‌ن به‌وه‌ی ئه‌م هێزانه له ئاینده‌دا ده‌بنه فاکته‌ر له‌به‌رده‌م سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و ڕۆژئاواشدا.
لێره‌دا یه‌کێک له پرسیاره‌کان ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و لایه‌نه ئیسلامیانه توانیویانه به شێوه‌یه‌کی عه‌قڵانی سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا بکه‌ن له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی؟
زانا ڕۆستایی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شورا له کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیکردنه‌وه ده‌شێت ئه‌و لایه‌نه ئیسلامیانه بکه‌ونه کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌وه.
به‌ڕێز ڕۆستایی ده‌ڵێت نابێت ڕاستیه‌ک هه‌یه له بیر بکرێت که ئه‌و لایه‌نه ئیسلامیانه ڕووبه‌ڕووی گه‌لێک گرفت ده‌بنه‌وه و له هه‌موشیان خراپتر ته‌نگژه‌کانی توندڕه‌ویی ئیسلامیه.
حه‌سه‌ن یاسین پسپۆڕی کاروباری ئیسلامی سیاسیه له نێوه‌ندی کوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی و ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه ئه‌م لایه‌نه ئیسلامیانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وێڕای گه‌شه‌کردنه‌کانیان بتوانن ببنه مایه‌ی دروستکردنی سه‌ربازگه‌یه‌کی تایبه‌تی به خۆیان.
به‌ڕێز یاسین ده‌شڵێت سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و کێشانه‌ی له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا دێنه ئاراوه پاشخانی خۆیان هه‌یه و لایه‌نه ئیسلامیه‌کانیش لێی بێ به‌ری نین.
ئه‌گه‌ر پێشتر ناوی به‌هاری عه‌ره‌ب گۆڕدرا بۆ به‌هاری ئیسلامی، ئه‌وا ئێستا ئه‌و ئه‌گه‌ره له ئارادایه ئه‌و به‌هاره ئیسلامیه‌ش بگۆڕدرێت بۆ زستانێکی سه‌ختی په‌یوه‌ندی نێوان سیسته‌مه ئیسلامیه‌کان له‌گه‌ڵ جیهانی ڕۆژئاوادا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی پانۆرامادایه: