ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا دوێنێ پـێـنجشه‌ممه ڕه‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی دیـپـلۆماتکاری خاوه‌ن ئه‌زمون جه‌یمس کهنـنینگهام وه‌ک باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانسـتان تاوه‌کو شوێنی باڵیۆز ڕایان کرۆکه‌ر بگرێته‌وه که به‌هۆی هۆکاری ته‌ندروسـتی ده‌ستی له‌کارکێشاوه‌ته‌وه.
کهنـنینگهام له سـاڵی2011 وه جێـگری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بووه له کابول و پـێشـتر له سـاڵی 2008 وه هه‌تا 2011 باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئیسرائیل بوو و هه‌روه‌ها چه‌ندین پـۆستی باڵای دیکه‌ی دیـپـلۆماسی له هۆنگ گۆنگ و ناتۆ و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گرتووه‌ته‌ده‌ست.
مانگی پـێـنج باڵیۆز ڕایان کرۆکه‌ر ڕایگه‌یاند که‌وا له‌به‌ر هۆکاری ته‌ندروسـتی واز له پـۆسته‌که‌ی ده‌هێنێت. کرۆکه‌ر ئه‌ویش خاوه‌نی مێژوویه‌کی درێژی دیپـلۆماسیـیه و له چه‌ندین وڵات له‌و بوراه کاری کردووه، له‌وانه عێراق، ئه‌فغانسـتان، پاکستان، سوریا، کوه‌یت و لوبنان.