لە دوای شۆڕشی 1979 لە ئێران، ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان چاوەڕوانیان لە حکومەتی ئێران ئەوە بوو مافەکانی کورد و هەموو نەتەوەکانی دیکەی ئێران دابین بکات، بەڵام حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی بۆ سەر کوردستان دەست پێ کرد و خەڵک توانیان بەرامبەر ئەو هێرشە بوەستنەوە.
پۆدکاستی ئەمجارەی ڕوانگە ئاوڕ دەداتەوە لە سەردەمی شۆڕشی ساڵی 1979 لە ئێران و داخوازییەکانی گەلی کورد سەبارەت بە مافە نەتەوایەتییەکانی. تێکۆشەری سیاسی برایم قەزاق لەسەر ئەم پرسە دەدوێت.
چالاکی سیاسی کەریم ئەڵلاوەیسی لەم ئەڵقەیەی ڕوانگەدا دەگەڕیتەوە بۆ ساڵەکانی سەرەتایی شۆڕش و دەستپێکی تێکۆشانی لە یەکیەتی لاوانی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و هەروەها قۆناخی خەبات لە شاخ .
یەکەم پادکەستی ڕوانگە لە ساڵی 2026ی زایینی ئاوڕێک دەداتەوە لەسەر چوار ساڵ پێش کە سەرهەڵدانێک لە لایەن کۆمەڵانی خەڵکەوە دەستی پێکرد و پاشان بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی ناسرا.
ئایا شۆڕشی ژنان دەبێتە هۆی ڕوخانی کۆماری ئیسلامی ئێران؟ ئایا داهاتووی ئەم خۆپیشاندانانە بەرە و کوێ دەچێت؟. ئایا ژنان و نەتەوە بندەستەکان دەتوانن مافە سەرەتاییەکانی خۆیان دەستەبەر بکەن. ئەم پرسانە و چەندین پرسی تر لەگەڵ ماریا قەڵوەزی ڕۆژنامەوان و چالاکوانی مافەکانی ژنان لەم بەرنامەیەدا تاوتوێ دەکرێن.
ئایا لە جیاوازی نێوان خۆپیشاندانەکانی ئێستا و ڕابردوو کورد لە کوێی ئەم هاوکێشەیەدایە لە ئێراندا؟ئایا هیوایەک هەیە بۆ کرانەوەی ئازادیە تاکە کەسییەکان لەم وڵاتەدا. ئەم پرسانە بە میوانداری ئارێز محەمەدی چالاکی مافەکانی مرۆڤ و خوێندکاری کۆمەڵناسی و سەلاح عەباسی چاودێری سیاسی تاوتوێ دەکرێن.
ئایا کوژرانی ژینا دەبێتە خاڵی وەرچەرخان لە تیشکخستنە زیاتری سەر مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا؟ کوشتنی ژینا چ کاریگەرییەکی دەبێت بەسەر دۆسێی مافەکانی ژنان لە ئێراندا؟ ئەم پرسیارانە و چەندین پرسی تریش لە بەرنامەی ئەم جارەی ڕوانگەدا تاووتوێ دەکرێت.
ئایا ئەمەریکا و ئێران نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ناوکی؟ ئایا ڕێککەوتنەکە ڕێگری لە تاران دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی؟ ڕێککەوتنی ناوکی لە بەرژەوەندی کێدایە؟ ئەم پرسانە و چەندین پرسی دیکە لەم بەرنامەیەدا لەگەڵ ئارش ساڵح شیکەرەوەی سیاسی و دکتۆر مەجید حەقی چالاکوانی سیاسی تاوتوێ دەکرێن.
چەند ڕۆژ پیش ئێستا نوێنەرانی پەرلەمانی بەلجیکا پرۆژه یاسای "په یمانی هاریکاری نێوان ئێران و بەلجیکایان بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانیانی هەردوو وڵات" پەسەندکرد و شارەزایان دەڵێن پەسەندكردنی ئەم پرۆژەیاسایە دەستپێکی گەڕانەوەی ئەسەدوڵا ئەسەدی، دیپلۆماتكاری ئێرانییە بۆ تاران کە سزای 20ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە
زیاتر نیشـان بده