Accessibility links

ڕوانگە: داهاتووی ئێران


ڕەزا پەهلەوی ٣ی مانگی شەش هاوکاتی ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا خومەینی، لە پەیامێکی تەلەڤزیونی دا داوای گرنگیدان بە پێکهێنانی کاری هاوئاهەنگی بۆ رێکخستنی جوولانەوەکانی نارازی و مانگرتنەکان لە ئێرانێی کرد. لە دەمێکدا بە تایبەت لە ساڵی رابردووەوە خۆپیشاندان و نارەزایەتی لە ئیران دا پەرەی سەندووە، رەزا پەهلەوی خەلکی دڵنیا کردەوە کە کۆماری ئیسلامی نامێنێت.

کاردانەوە بەرامبەر بە گوتاری ناوبراو بە شێوەی جیاواز بووە. لە دەمێکدا هەندێک ڕێکخراوی سەرانسەری پشتیوانیان لە گوتەکانی دەربریوە، لە لایەکی دیکەوە هەندێک رێکخراوی سیاسی ئێرانی دەڵێن کوڕی شای ئوپوزسیۆنی دیکەی بە هێند نەگرتووە و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستانی ئێرانیش رەخنەی توندیان لە ناوبراو گرتووە کە بە تایبەت کەمینە نەتەوەییەکانی وەبەرچاو نەگرتووە.

بۆ تا و تۆی ئەوەی کە چۆنە لە ئەم سەردەمەدا پەهلەوی ئەم گوتارە پێشکەشی خەڵک دەکات و داخوا چ جۆرە کاردانەوەیەکی لە لایەن خەڵکەوە دەبێت لە گەل میوانی بەرنامە شاهۆ حوسینی تاو تۆی ئەم بابەتە دەکرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:18 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG