قەیرانە سیاسییەکانی عێراق پێدەنێنە قۆناغێکی نوێوە، قۆناغێکە خەڵک تیایدا هاتوونەتە سەر شەقامەکانی وڵاتەکە و داوای مافەکانی خۆیان دەکەن.
زیاتر لە سەد و هەشتا هەزار بنکەی دەنگدان ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرانسەری تورکیادا کرانەوە تا نزیکەی ئەو شەست ملیۆن کەسەی مافی دەنگدانیان هەیە سەرۆکی تورکیا و ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەش هەڵبژێرن.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی و فەرمیانەی هەڵبژاردنەکەی 12 ی مانگی 5 ی عێراقییەکانی ڕاگەیاند و جیاوازییەکی ئەوتۆش نەبووە لە نێوان ئەنجامە بەراییەکان و ئەنجامی کۆتاییشدا.
پاش بڵاوبوونەوەی ئەنجامە بەراییەکانی ئەم هەڵبژاردنەی عێراقییەکان، ژمارەیەکی زۆر گازەندە لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا دەستیپێکرد و بە تایبەتیش لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.
سەرکردەیەکی پێشووی لایەنێکی سەرەکی کوردی سوریا لە پایتەختی وڵاتێکی ئەوروپا لەسەر داوای تورکیا دەستگیردەکرێت، لە نێوەندی قەیرانی سوریا و هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین و ئەو ئاگربەستەش کە یوئێن بڕیاری داوە.
ڕۆژی 24 ی مانگی دوازدەی ڕابردوو، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ڕاگەیاندنێکدا وادەی تا ئەمڕۆی دا بە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هەر له ڕۆژی دووشهممەی ڕابردووەوە شەپۆلێکی خۆپیشاندان و ناڕهزایهتی سنووری سلێمانی، حهڵبچه، گەرمیان و کۆیەی گرتوهتهوه که به سەرپەرهشتی ڕێکخڕاوه مهدەنیه دێمۆکڕاسی خوازەکان بهڕێوه چوه
خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق کە دژی ستەم و خراپی ڕەوشی ژیان و نەبوون یان کەمی خزمەتگوزاریەکانن وەردەچەرخێن بۆ توندوتیژی.
بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 25 ی مانگی یازدە کراوەتە ڕۆژی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان لە کاتێکدا لە تەواوی ڕۆژەکانی ساڵدا ژنانی کۆمەڵگەکان لە سەرانسەری جیهاندا ڕووبەڕووی توندوتیژی جۆراوجۆر دەبنەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا کە بەغدا و هەولێر جەخت لەهەبوونی دیالۆگێکی بابەتیانە و ڕاشکاوانە دەکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت ڕوناکییەک لە ئاسۆدا بەدی ناکرێت بۆ دەستپێکردنی ئەو دیالۆگە.
زیاتر نیشـان بده