Accessibility links

٣٣ مین ساڵوەگەڕی بۆمبارانی کیمیایی شاری سەردەشت


کیمیایی بارانی سەردەشت
کیمیایی بارانی سەردەشت

لە ساڵی ١٩٨٧ی زاینی، لە سەردەمی شەڕێ ئێران و عێڕاق دا حکومەتی سەدام حوسێن بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر شاری سەردەشت، لە ئاکام دا زیاتر لە ١٠٠ گیانیان لە دەستدا و هەزاران کەسیش تووشی ئازار و نەخۆشی بوون.

ئەمە بابەتی ئەم حەوتوویەی "ڕوانگە"بوو کە تێیدا میوانەکان بە گەڕانەوە بۆ ڕابردوو تاو و تۆی کارەساتەکەیان کرد.

سیروان حەداد یەکێک لە شاهیدانی رووداوەکە دەڵێت:

"بە پێی ئاماری سەرەتایی دوای رووداوەکە لیستی ١١٠ کەس هەبوو کە گیانیان لە دەست دا و بە پێی ئاماری ئەو کاتی حکومەت ٨٠٢٤ کەس زیانیان پێ گەیی."

سیروان حەداد، شاهیدیێکی بۆمبارانی کیمیایی سەردەشت
سیروان حەداد، شاهیدیێکی بۆمبارانی کیمیایی سەردەشت

هەروەها ئاماژە دەکات کە هەڵبەت لە ئەو کاتەوە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری دیکە گیانیان لە دەست داوە کە ڕەنگە ئێستاش خەڵک نەزانن."

ئاریز دارا پوور، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر لە ڕێکخراو بۆ دژی ئەنفال و ژێنۆساید دەڵێت، پێشینەی بۆمباران کردنی کیمیایی لە کوردستانی ئێران دەگەڕێتەوە ١٩٨٤ کە خۆی لە ناوچە بوو.

ئاریز داراپوور، چالاکی سیاسی
ئاریز داراپوور، چالاکی سیاسی

داراپوور وەبیری دێتەوە کە کاتژمێری ٥ی بەیانی رۆژی ٣ی خەزەڵوەری ١٣٦٢ی هەتاوی گوندێک بە ناوی باینجان لە بانە لە کوردستانی ئێران لە لایەن حکومەتی سەدام حوسێنەوە بۆمبارانی کیمیایی کرا.

فێرناندۆ ئاریەس بەڕیوەبەری گشتی ڕێکخراوی بۆ قەدەخەکردنی چەکەکانی کیمیایی رۆژی یەکشەمە لە سالوەگەڕی ئەو ڕووداوە لە پەیامێکی بە ڤیدئۆیی دا گوتی:

"لە ١٩٨٧، پیاوان، ژنان و منداڵانی سەردەشت لە نێو هەور و تومانی چەکی کێمیاییدا تووشی تێرۆر، ئێش و ئازار بوون؛ گەلێک لە ئەوان لە ناوچوون؛ ئەوانەی کە زیندووماونەوە بۆ هەمیشە برینەکانیان پێوە دیارە و و لە گەڵیانە و خەمی ئەو ئازیزانەش کە لە دەستیان دا."

داراپوور پرسیار دەکات، بەڵام چە کەسانێک بوون کەئەم کەرەسانەی کیمیاییان بە سەدام حوسێن فرۆشت؟

ئەو لە فرۆشتنی ئەو کەرەسانە بە حکومەتی سەدام حوسێن ئاماژە بە وڵاتەکانی ئاڵمان، سویس، ڕووسەکان، سوئێد و حکومەتی نەمسا (ئوتریش) دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:27 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG