به پێ سه‌رچاوه‌کانی یارسانه‌کان له 5/8/2012 فه‌ره‌تر له 30 له پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێڕشیان بردوه‌ته سه‌ر گوندی داره ڕه‌ش له ناوچه‌ی داڵاهو سه‌ر به فه‌رمانداری کرند له ئوستانی کرماشان و گازی فرمێسک ئاوه‌ریان به کار هێناوون .
له درێژایی به لای که‌ی له دوو هه‌فته‌ی ڕابووردودا شه‌ڕ و پێکدادانی سه‌خت هه‌بوه له نێوان له‌شکه‌ری تورک و ێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان، به‌ڵام له هه‌ردوو ئاماری جۆرا و جۆر هه‌یه له باره‌ی زیان و ژماره‌ی کوژراوه‌کان.
ئه‌مرۆ هه‌ر له کۆشکی سپی و له ئه‌مه‌ریکاوه بگره تاکو که‌نداوی فارس له ته‌نگه‌ژه‌ی سوریادا پشتیان به تورکیا به‌ستیوه. ئایا تا ئێستا تورکیا له‌و روه‌وه توانیوه ژێرانه هه‌نگاو بنێت وه یاخود هێشتا له‌نگی له کارهکانێدا هه‌یه؟
له ڕۆژان و هه‌فته‌کانی ڕابووردودا له په‌ێوه‌ندی به ته‌نگه‌ژه‌کانی تورکیادا په‌ێوه‌ندی و هات و چوهکی زۆر هه‌بوه چ له پارت و رێکخراوه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان وه یاخود کاربه‌ده‌ستانی تورکی بۆ هه‌رێمی کوردستان و میدیاکان باس له کاریگه‌ری نیگه‌تیڤانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌که‌ن بۆ هه‌رێمی کوردستان.
بێ له سه‌ردانه‌کانی سیاسه‌تمه‌دارانی کوردی سوریا بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش سه‌ردانی هه‌رێمی کرد.
ده‌ست به‌سه‌راگرتنی چه‌ندین شار و شاروچکه له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه له ڕۆژئاڤای کوردستان نیگه‌رانیه‌کی زۆری لای تورکیا درووستکردووه و سه‌روک وه‌زیری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی داوه که له‌وانه‌یه وڵاته‌که‌ی ڕێگا له‌وه بگرێت کورده‌کان هه‌رێمێکی ئوتونۆمی له ناوچه‌که‌دا پێک بهێنن.
هه‌ر له‌و کاته‌ی کورد له ڕۆژئاوای کوردستان ده‌ست به‌سه‌ر شاره‌کانی خۆیاندا گرت به تاێبه‌تی له لایه‌ن لایه‌نگیرانی ( پ. یی. ده) تورکیا ده‌ستی کردووه به هه‌ڕه‌شه کردن و له‌و باره‌یه‌وه زۆر نگرانه .
له کاتێکدا لیژنه‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان له خانه‌قین ده‌ستیان به کامپێنێک کردوون بۆ ڕۆژێکی به بێ چه‌ک له کوردستان له‌ولاوه حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌ستی کردووه به ناردنی له‌شکه‌ر بۆ سنوره‌کانی سوریا له ڕێگای دابه‌زاندی ناوچه دابڕاوه‌کان و له‌سه‌ر ئه‌نجام ناوچه‌کانی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری که‌وتونه‌ته ئاماده باشی.
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و پێش له‌به‌شی فارسی ب.ب.سی لێکۆڵه‌ر هێمن سه‌ێدی له ووتارێکدا له باره‌ی 60 ساڵ تێپه‌ڕ بوون به‌سه‌ر 30 تیردا که به ده‌ورانی دکتۆر موحه‌مه‌د موسه‌دق ناسراوه ، باس له گرنگی ئه‌و دوو ساڵه له مێژووی ئه‌مرۆی ئێران‌دا ده‌کات له ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
کێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی کوردی وه‌کۆ شه‌پۆلی ده‌ریا له هه‌ڵکێشان و داکێشاندایه. له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له 22/7 له شاری هه‌ولێر جارێکی تر ئه‌م باسه هاتوه‌ته ئاراوه و دیاره له‌م کاته‌دا هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان به دووری ده‌زانن!
ماوه‌یه‌که ده‌نگ و باسی جۆراو جۆر له باره‌ی بێ سه‌رو شوێن بوونی مه‌ولود ئافه‌ند سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل – کورد بڵاو ده‌بێته‌وه که جۆره سه‌ر لێشواندن و چه‌واشه کردنێکه له چونیه‌تی و ڕاستیه‌تی ئه‌و ده‌نگ و باسانه و ڵێڵکردنی کێشه‌که.
ئه‌مرۆ هه‌ر کام له شاره‌کانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهوک نوێنه‌رانی خۆیان له ناو په‌ڕله‌ماندا هه‌یه، به‌ڵام ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان که‌رکوک،خانه‌قین، شه‌نگاڵ و ئه‌وانه‌ی تر به هوێ نه‌بوونی که‌سێک نوێنه‌رایه‌تیان بکات ده‌نگ و سکاڵاکانیانیش ناگاته به‌رپرسان!
له 23 مین ساڵیادی تیرۆرکردنی دکتۆر عبدولرحمان قاسملوو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی بۆ دوه‌مین ساڵ ته‌لفزیونی تێشک و رادیوهکهی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان ڕاگرت و بێده‌نگ کردن.
لیژنه‌ی به‌رگریکردن له به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان له شاری خانه‌قین له نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، په‌ڕله‌مانی کوردستان و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن سکاڵا ده‌که‌ن که دیسان خوێندکارانی دانیشتوی خانه‌قین له مافی ره‌وای خۆیان وه‌ک ده‌رچووی زانکۆ و پهێمانگاکانی سه‌ر به هه‌رێمی کوردستان له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان بێبه‌ش ده‌کرێن. ئه‌مرۆش له‌به‌رامبه‌ردا و وه‌کو بێزاری ده‌ربڕێنێک بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر ڕێگای که‌لار- خانه‌قین له لایه‌ن خۆێندکارهکانهوه به‌رووی هات و چوودا داخرابوو.
زۆر جار باس له‌وه ده‌کرێت ئازادی رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی کوردستان به‌رته‌سک کراوه‌ته‌وه و پێشیلیهکی زۆری لێده‌کرێت و له رۆژی یه‌کشه‌ممه گروپی ڕۆژنامه نووسانی بێسنوری کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌کدا هه‌رێمی کوردستان به ڕه‌شترین ناوچه بۆ ڕۆژنامه نووسان ناو ده‌بات.
له 14/7/1958 گروپێک له ئه‌فسه‌رانی عێراقی له کۆده‌تایه‌کی له‌شکه‌ریدا رژیمی پاشایایهتیان رووخان و کۆماری عێراق له داێکبوو و ده‌ستپێکردنی قوناغێکی نوێ له میژووی عێراقدا.
له رۆژی شه‌ممه 14/7 له‌سه‌ر داخوازی پارتی ئاشتی و دیموکراسی خۆپێشاندانێک له شاری ئامه‌د/ دیاربه‌کر بۆ ئازادکردنی رێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان به‌رێوه چوو که له سه‌ر ئه‌نجام له نێوان هاوڵاتیانی و کورد و هێزه‌کانی ئاسایشی تورکیا پێکدادان روویدا و کۆمه‌ڵێک برینداری لێکه‌وته‌وه و فه‌ره‌تر له 80 که‌سیش ده‌ستگیر کراوون.
رۆژی یه‌کشه‌ممه 8/7/2012 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی راگه‌یندرا و مه‌سرور بارزانی وه‌کو سه‌رۆک و خوسره‌و گوڵ مه‌حه‌مه‌د وه‌کو جێکری سه‌رۆک ده‌سنیشان کران به‌ڵام ئوپوزسیون مه‌ترسی خۆی له دروستبوونی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه راگه‌یاندوه.
ساڵانێکە نەک هەر کوردستانی باشور بەڵکۆ بەشەکانی تری کوردستانیش تووشی تەپ و تۆز و خۆڵ بارین بوونە.
ساڵه‌هایه له‌سه‌ر سنوره‌کانی کوردستان له نێوان ئێران و عێراقدا ده‌یان کۆڵبه‌ر که له پێناوی پارویه‌کی نان کاری قاچاغی ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌نجامدا گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
زیاتر نیشـان بده