رۆژی یه‌کشه‌ممه 8/7/2012 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی راگه‌یندرا و مه‌سرور بارزانی وه‌کو سه‌رۆک و خوسره‌و گوڵ مه‌حه‌مه‌د وه‌کو جێکری سه‌رۆک ده‌سنیشان کران به‌ڵام ئوپوزسیون مه‌ترسی خۆی له دروستبوونی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه راگه‌یاندوه.
کامه‌ران کوردی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گۆڕان له ئه‌مه‌ریکا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت نگرانی ئوپوزسیون به گشتی له‌و ئه‌نجومه‌نه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه که له کاتی خۆێدا له ساڵی 2011 کاتێک له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه ئه‌و یاسایه ده‌رچوه و له په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند کراوه ئوپوزسیون له‌و کاته‌دا ئاماده نه‌بوه، وه له کاتێکدا یاسایه‌ک له‌و جۆره‌دا به بێ ئاماده بوونی تۆ په‌سه‌ند ده‌کرێت ئه‌وه جێگای گومانه وه خاڵێکی تریش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه راسته‌و خۆ په‌ێوه‌ندی به سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌بێت واته بۆ کێشه‌ی چاودێری کردن په‌رله‌مانی کوردستان ناتوانی چاودیری کاره‌کانی بکات بۆیه ئه‌مه گومان درووست ده‌کات یه‌کێتی و پارتی وه‌کو زۆربه‌ی کاره‌کانی تریان یاسا و ده‌سه‌ڵات به شیوه‌یه‌ک به کار دێنن که له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بێت، نه‌ک به شیوه‌یه‌کی گشتی له به‌رژه‌وه‌ندی مه‌ردومی کوردستان بێت.